وەزارەتی تەندروستی: ریكلامكردن بۆ ئەم جۆرە چا و قاوانە قەدەغەیە
  2023-11-28       1217       

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندن یان زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن پێویستە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانەوە ڕێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت و تەنها لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن و دەشڵێت، هەروەها ریكلامكردن بۆیان بە هەمو شێوەیەك قەدەغەیە.

ئاوێنە: بەپێی فەرمانێكی وەزارەتەكە، ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندن یان زیادكردنی كێش بەكاردەهێنرێن، لە بنەڕەتدا پێكهاتەكەیان دەرمانە، بۆیە پێویستە تەنیا لەڕێگەی كوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمانەوە رێگەپێدانی هاوردەكردنیان پێ بدرێت و ستیكەریان لێبدرێ و تەنیا لە دەرمانخانەكانیش بفرۆشرێن.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە فەرمانەكەیدا جەختی كردۆتەوە كە ریكلامكردن بۆ ئەو جۆرە چا و قاوەانە بەهەمو شێوەیەك لە راگەیاندنەكانی بینراو، بیستراو، نوسراو و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغەیەو هەر كەسێك پابەند نەبێت رێكاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×