له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - دهۆك چوار هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی
  2019-08-24       675       
ئه‌رشیف

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر - دهۆك 4 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی، هاتۆچۆی شێخان رایگه‌یاند ''هۆکاری ڕووداوەکە بابه‌ندنه‌بونی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ''.

ئاوێنه‌: بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان  بڵاویكرده‌وه‌ لەسەر ڕێگای گشتی هەولێر - دهۆک و لە نزیک چوارڕێیانی کۆمەڵگەی مەهەتێ لە سنوری شێخان ڕووداوێکی هاتۆچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێڵ ڕوویدا بەو هۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه‌  ''ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ لە جۆری بیکاشۆ و پاسێکی گەشتیاری وڵاتی تورکیا و ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری بچووك بووە، هۆکاری ڕووداوەکە بابه‌ندنه‌بونی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ''.


 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×