وەزیری پلاندانان : بە دوای چارەسەرێکی گونجاودا دەگەڕێین بۆ پرسی سەرژمێری
  2019-09-19       210       

کۆنگرەی رۆژنامەوانی دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و دەستەی ئـاماری هەرێم و خالید شوانی، وەزیری هەرێم، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سەرژمێری وشاندێکی یاوەری دەستی پێکرد.

ئاوێنه‌: دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی هەرێم لەکۆنگرەکەدا کە لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق سازکراوە وتی، ''ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی عێراق کرد بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری کە بڕیار وایە لە ساڵی ٢٠٢٠دا پرۆسەی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام بدرێت''.

هاوکات وەزیری پلاندانان لە بارەی کۆبوونەوەکان دوا و وتیشی، ''کۆبوونەوەکی ئەمڕۆمان سەبارەت بە پرۆسەی سەرژمێرییە و کە بڕیار وایە لە عێراق ئەنجام بدرێت و کێشەکانی ئەم پرسە لە نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێم چارەسەربکرێت. هەروەها بۆ ئەم مەبەستەش چەند کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام داوە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێم''.

هەروەها دارا رەشید لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، ''لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە سەرتاسەری عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانیش کۆبووینەوتەوە  و مەترسی و زیانەکانی ئەنجامدانی ئەو سەرژمێرییەمان خستۆتەڕوو''.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هەم لەگەڵ حکوومەتی بەغداد و هەم لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بە دوای چارەسەرێکی گونجاو دا دەگەڕێین بۆ پرسی ئەم سەرژمێرییە.

لە لایەکی دیکەوە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغداد لە کۆنگرە رۆژانامەوانییەکەدا وتی، ''پرۆسە سەرژمێری پرۆسەیەکە کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئاساییکردنەوە و هەبێت لە هەموو ئەو شوێنانەی عێراق کە تیایدا ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت، وە ئێمە وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئەو سەرژمێرییە بەتەواوی پشتگیری سەرژمێرییەک دەکەین کە بە مەبەستی پەرەپێدان ئەنجام بدرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×