خشتەی مووچەی ھەفتەی داھاتوو بڵاوکرایەوە
  2019-11-06       1748       

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سبەی پێنج شەممە دەست دەکات بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران . 

ئاوێنه‌: بڕیاریشە سبەی پێنج شەممە ٧ | ١١| ٢٠١٩ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکرێت . 

ھەروەھا وەزارەتی دارایی ھەفتەی داھاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکات . 
یەک شەممە ١٠| ١١ | ٢٠١٩  یەکەکانی ٧٠  و ٨٠ وەزارەتی پێشمەرگە . 
دوو شەممە ١١ \ ١١ | ٢٠١٩  وەزارەتی پەروەردە . 
سێشەممە ١٢ \ ١١ | ٢٠١٩ وەزارەتی دارایی و ئابووری 
چوارشەممە ١٣ | ١١ | ٢٠١٩ وەزارەتی تەندروستی . 
پێنج شەممە ١٤ | ١١ | ٢٠١٩ وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان ، کەسوکاری شەھیدان ، زیندانیانی سیاسی . 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×