قائیمقامیەتی سلێمانی: ئاماری مانگی پێشوی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە
  2019-02-05       361       
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی یەكی ساڵی 2019 بڵاودەكاتەوە، كە بە پێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە.


ئاوێنە، قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی 1/2019، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (3.715) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش 539 شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە.


هەروەها، 322  پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون، كراوە، و بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنیشیانەوە ( 28 ) شوێنی كاركردن داخراون.


لە ئامارەكەی مانگی پێشوی كاروچالاكیەكانی لیژنەهاوبەشەكاندا، هاتووە؛ زیاتر 76 تۆن و 750 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 16‌ ملیۆن و 8 سەدو 50 هەزار دینارە و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.


بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×