عەلی سیستانی: حكومەتی عێراق چەندین ئەرگی گرنگی لەسەر شانە
  2019-02-06       744       

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراق چەندین ئەرگی گرنگی لەسەر شانە، رەتیشیدەكاتەوە خاكی عێراق ببێتە هۆی كێشە بۆ وڵاتانی ناوچەكە داواش لەلایەنە سیاسییەكان دەكات ئەگەر سوربن لەسەر بەنامەكانی خۆیان كێشەكان چارەسەر نابن.


ئاوێنە: دوای كۆبونەوەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق و جینین هینیس بلاسخارت، نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق، نوسینگەی سیستانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات ئەگەر لایەنە عێراقییەكان بەخۆیاندا نەچنەوە ئەوا كێشە‌و قەیرانەكان بە چارەسەر نەكراوی دەمێننەوە.



سیستانی ئاماژەبەوەش دەكات لەپێناو روبەروبونەوەی چەكدارانی رێكخراوی داعش عێراقییەكان قوربانی زۆریان داوە‌و عێراق بەهۆی شەری داعشەوە روبەروی وێرانكاری زۆر بوەتەوە‌و پێویستی بە دوبارە بونیادنانەوە هەیە، بە گرنگیشی دەزانێت حكومەتی عێراق كاری لەپێشینەی رێگرتن بێت لە دوبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×