چه‌كدارانی داعش له گوندێكی سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌و سێ گه‌نجه‌یان
گولـله‌باران كرد كه رۆژی پێنجشه‌ممه له چیای "مه‌كحول" رفاندبونی.
دوان له‌و گه‌نجانه بران.
ئاوێنه: مه‌روان جه‌باره، وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌كانی سه‌لاحه‌دین له‌لێدوانێكدا
رایگه‌یاند؛ ئه‌و سێ گه‌نجه له گوندی "مسحكی" قه‌زای بێجی-یه‌وه
رویان له به‌رزاییه‌كان كردوه بۆ چێژوه‌رگرتن له سروشت و دیمه‌نه به‌هارییه‌كانی
ناوچه‌كه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه داعش ئه‌و سێ گهنجهمهی له
به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه رفاندوه، به‌ڵام دواتر ئه‌و كه‌سه‌ی
دیكه‌یان ئازادكردوهو سێ گه‌نجه‌كه‌یان گولـله‌باران كردون كه دوانیان برای یه‌كدین.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین
و چیای مه‌كحول مۆڵگه‌ی هه‌یه‌و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی چونه‌ته شوێنه‌كه بۆ هێنانه‌وه‌ی
ته‌رمی ئه‌و سێ گه‌نجه، شوێنه‌واری چه‌كدارانی داعشیان له‌ناوچه‌كه بینیوه.