2020-01-16   1083     
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیای یه‌كێتی، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و حیزبه له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌برێت‌و دوای سێ رۆژ كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵه‌كه، شه‌وی 13/14ی 1ی 2020 مه‌جید ئیبراهیم عه‌بدوڵا، پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ر لیوای 7ی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه به‌زۆر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌برێت، ئه‌مڕۆش 16-1-2020 ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سوكاری مه‌جید ئیبراهیم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه، كه ئێستا له‌پزیشكی دادوه‌ریی هه‌ولێره.
تائێستا هیچ لێدوانێكی ره‌سمی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی مه‌جید ئیبراهیمه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایش و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه جگه له‌ئاگادار كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌مردنی ناوبراو.
میدیای یه‌كێتی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی (ی.ن.ك) لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی وردیان له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه، هه‌ر له‌رفاندنییه‌وه تا شێواز‌و هۆكاری مردنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه".
مه‌جید ئیبراهیم خه‌ڵكی گوندی سیساوه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی باسرمه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوه‌یه.