پەرلەمانتارێكی
یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رونكردنەوەكەی ئاسایشی هەولێر لەسەر
گیانلەدەستدانی پێشمەرگەكەی یەكێت،ی كە دەڵێت؛ لەزینداندا كۆتایی بە ژیانی خۆی
هێناوە، گومانمان لەسەر روداوەكە زیاتر دەكات. ئەو داوای لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەكات.
ئاوێنە:
میدیای یه‌كێتی پێشتر بڵاویكردەوە، شه‌وی 13/14ی 1ی 2020 مه‌جید ئیبراهیم عه‌بدوڵا،
پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ر لیوای 7ی پیاده‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه به‌زۆر له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌بێ فه‌رمانی
دادوه‌ر ده‌برێت، ئه‌مڕۆش 16-1-2020 ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سوكاری مه‌جید ئیبراهیم-یان
ئاگاداركردۆته‌وه كه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه، كه ئێستا له‌پزیشكی دادوه‌ریی
هه‌ولێره.
بەڵام
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسایشی گشتی هەولێر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، كە
ئەو هاوڵاتییە لە پەیوەست بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوەو ئەمڕۆ ناوبراو لەناو
بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوەو جەختیشی كردۆتەوە كە "تەواوی بەڵگەنامەکان
لەسەر ئەم دۆسیەیە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەستن."
له‌و
باره‌یه‌وه كاروان گه‌زنه‌یی، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان به
میدیای رەسمی حزبەكەی راگه‌یاند، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر گومانمان زیاتر
ده‌كات له‌سه‌ر روداوه‌كه‌و سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته په‌رله‌مان
و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بێنه خه‌ت.
وتیشی،
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێردا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ده‌ستگیریان كردوه‌و له‌زیندان
گیانی له‌ده‌ستداوه، به تاوانبار ناوی هێناوه، له‌كاتێكدا پێویسته دادوه‌ر ئه‌و
بڕیاره بدات نه‌ك ئاسایش، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاساشی هه‌ولێر ئه‌وه رونبكاته‌وه
كه ئه‌و كه‌سه (چۆن و به‌چی و له‌كوێ) وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه،
چونكه له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه نه‌خراونه‌ته‌ڕو.
ئه‌و
په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌هیج زیندانێكی جیهان به‌هه‌رێمی
كوردستانیشه‌وه هیچ هۆكارێك به‌رده‌ست نییه كه مرۆڤ بتوانێت كۆتایی به‌ژیانی خۆی
بهێنێت، نازانین ناوبراو چۆن توانی كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت.
كاروان
گه‌زنه‌یی وتیشی، له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بێده‌نگ نابین و پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌و راستی و دروستی روداوه‌كه بخه‌نه‌ڕو،
ئه‌گه‌ر روداوه‌كه خۆكوژیش بێت، ته‌واوی روداوه‌كه رونبكه‌نه‌وه.