وەزیری دەرەوەی عێراق: گرنگە كار لەسەر هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان تاران‌و واشنتۆن بكرێت
  2020-01-18       545       

محەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی نابێتە گۆڕەپانی جەنگ و هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئەو بارگرژییەی ناوچەكەی گرۆتەوە، بەرهەمی كشانەوەی تاكلایەنەی ئەمریكایە لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و ڵاتانی زلهێز.

ئاوێنە: محەمەد حەكیم، ئەمڕۆ شەممە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردندا، لە بەغدا رایگەیاند، رەتكردنەوەی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە لەلایەن ئەمریكا بوە هۆی ئەو بارگرژییەی لە ناوچەكەدا هەیە.

وتیشی"جەخت لەسەر گرنگی كاركردن بۆ هێركردنەوەی گرژییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران دەكەینەوە."

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا رایگەیاند كە تیرۆر كۆتایی نەهاتوەو چەكدارانی داعش هێشتا لە رۆژهەڵاتی فوڕات بونیان هەیەو وتیشی"لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن بەشێكی زۆری گفتوگۆكانیان لەسەر بابەتی تیرۆر بوە."و جەختیشی كردەوە كە بارگرژی زیاتر لە ناوچەكە توانای تیرۆریستان زیاتر دەكات.

محەمەد حەكیم وتیشی"كۆبونەوەكەمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن بەرهەمدار بوەو جەختمان كردەوە كە عێراق نابێتە گۆڕەپانی جەنگ و ململانێ."


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×