2020-01-19   817     
کۆمپانیایەکی چینی گرێبەستێکی تایبەت بە دەرھێنانی نەوت لە عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکی عێراقی واژۆ دەکات کە بە بەھای ٢٧ ملیۆن دۆلارە.
ئاوێنه: کۆمپانیای چۆنگمانی تایبەت بە نەوت و گازی سرووشتی لە چین رایگەیاند، گرێبەستێکی لەگەڵ عێراق واژۆ کردووە بە بەھای ٢٧ ملیۆن دۆلار و لە رێگەیەوە دەست بە ھەڵکەندنی بیرە نەوت لە عێراق دەکەن.
کۆمپانیا چینییەکە ئاماژەی بەوەشدا، گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای وێزرفورد ئەنجامداوە کە لە باشووری عێراقە.
کۆمپانیای وێزرفوردی چینی بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت و گازی سرووشتی دادەنرێت و بەرھەم و خزمەتگوزاری ھەڵکەندنی بیرە نەوت و گازی سرووشتی دابین دەکات و دواتر بەرھەمدەھێنێت.