سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبارەی خپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند "خۆپیشاندەران ئەو رێگایانەی کە دەچن بۆ بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر باشووری بەسرە داخستووە".
ئاوێنە: لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، خۆپیشاندەران ئەو رێگایانەی کە دەچن بۆ بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر داخستووە.
هاوکات سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش کرد کە بەهۆی داخستنی رێگاکانەوە، جەنجاڵێکی زۆر درستبووە و دەیان ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاکاندا وەستاون و ناتوانن بچنە بەندەرەکانی ئوم قەسر و خۆر زوبێر.
لەڕۆژی دووشەممەی رابردووە، خۆپیشاندەران بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان ئاستی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە دەربڕینەکانیان زیاتر فراوانتر کردووە و دەستیانکردووە بەداخستنی رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاو شارو شارۆچکەکان کە بەهۆیەوە رێگای هاتوچۆ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق پەکخراوە.