2020-01-25   1944     
خۆپیشانده‌رانی عێراق ڕەخنەى توند لە موقتەدا سەدر دەگرن و بە ''خیانەت'' تۆمەتبارى دەکەن، ئەوەش پاش کشانەوەى لایەنگرانى سەدر لە گۆڕەپانەکان و بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران لە بەشێک لەشارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دێت.
ئاوێنه: لیژنەکەی هەماهەنگی خۆپێشاندەران لەراگەینراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ''بەهیچ فەتوایەکى ئاینى نەچوینەتە سەر شەقام و بەهیچ تویتێکى سەدریش ناکشێینەوە، پێویستە سەدر و لایەنگرانى گرەو لەسەر ئارامى ئێمە و کۆتایی شۆڕشەکەمان نەکەن''.
دەشڵێن ''ە گۆڕەپانەکان دەمێنینەوە تا بەدیهێنانى ئامانجەکانى شۆڕش، دەستبەرداری خوێنى شەهیدەکان نابین''.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، چالاكوانانی گۆڕه‌پانی ته‌خریر بڕیارینانداوه رۆژی 31-1 له‌دژی موقته‌دا سه‌در خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی بڵاو كردنه‌وه‌ی هاژتاكی''سیستانی له‌گه‌ڵمانه'' له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردووه له‌دژی سه‌در.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێ شەوەوە لایەنگرانى سەدر سەرجەم کەرستەو کەلوپەلەکانیان لەنێو گۆڕەپانەکانى خۆپێشاندان کۆکردۆتەوەو، بەرەبەیانى ئەمرۆش هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەهێرشکردنە سەر خۆپێشاندان کردووە.