حکومەتی چین: لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ١٣٩ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە
  2020-02-15       392       
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠، حکوومەتی چین لەبارەی دوایین ئامارەکانی تووشبوان و گیانلەدەستداوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات.

ئاوێنە: حکوومەتی چین رایگەیاند، لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ١٣٩ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە. بەم جۆرەش ژمارەی قوربانییانی ئەم ڤایرۆسە گەیشتە ١٥١٩ کەس.

وەزارەتی تەندروستی چینی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ ئاژانسی رووسیا یوم رایگەیاند کە لەماوەی دوایین ٢٤ کاتژمێردا ١٣٩ کەس بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە و ٢٤٢٠ کەسی دیکەش تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتی چین دەگاتە ٦٦ هەزار کەس.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×