ئه‌مڕۆ
16/3/2019، 31 ساڵ به‌سه‌ر كارەساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت و به ئاماده‌بونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی یادی ئه‌و
كاره‌ساته ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنە: هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان یادی 31 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه و چالاكی تایبه‌ت
به‌یاده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تێپەڕبونی 31 ساڵ بەسەر كارەساتی
كیمیابارانی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە زۆر لە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی
چارەسەرنەكراون و ئەمساڵیش دوای چەندین ساڵ لەدانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی
تایبەت بە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لەهەڵەبجە كرایەوە.
له رۆژی 16ی ئازاری
1988 دا و له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی عیراق – ئێران‌دا، حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عیراق به
بۆمبی كیمیایی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و به‌هۆی بۆردومان و گازی كیمیاییه‌وه پێنج
هه‌زار هاوڵاتی شه‌هیدبون و زیاتر له 15 هه‌زار هاوڵاتیش برینداربون.
هاوكات دوای تێپه‌ڕبوونی
31 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا، تا ئێستاش ئاسه‌واری كیمیاباران به‌سه‌ر به‌ركه‌وتوانی
ھاوڵاتیانی ھه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ر ماوه.
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
له 1ی ئازاری 2010دا له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه به جینۆساید
ناسێنرا، هاوكات دواتریش په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا هێرشه‌كه‌ی وه‌ك تاوانێك دژی مرۆڤایه‌تی
ناساند.