پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، بكوژی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی قه‌ڵادزێ-یان
ده‌ستگیركردوه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی
دۆزرایه‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان سوتاندبو.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، پێشتر
رایگه‌یاندبو كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تەرمی
هاوڵاتیەک بەناوی (س. ع. ئـ.) لەدایکبوی ساڵی 1969، پیشەی کاسب، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی
خانەقا گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە
بوه.
پۆلیسی هێمای بۆ ئه‌وه كردبو كه بە وتەی کەسوکاره‌كه‌ی،
ناوبراو لە دوێنی یه‌كشەممە لە ماڵەکەی چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر هێزە ئەمنیەکان
لەلایەن کەسوکارییه‌وه ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە دەست پێدەکات، پاش
بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەستبەجێ هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنکەی
پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین تەرمەکەیان دۆزیوه‌ته‌وه.
پۆلیس وتبوشی"پاش کوشتنی تاوان‌لێ‌کراو ئۆتۆمبێلەکەیان بردۆتە
نزیک گوندی (گردەسپیان) بە دوری نزیکە 15 کم لە شوێنی ڕوداو لە لایەن هێزەکانی پۆلیس
و ئاسایش بە سوتاوی دۆزراوەتەوە."
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه
بكوژی ئه‌و هاوڵاتییه‌یان ده‌ستگیركردوه.
پۆلیس وتویه‌تی"بکوژی ئەو تەرمەی ئەمڕۆ دۆزرایەوە پاش 8 کاتژمێر
دوای ڕوداوەکە لە لایەن هێزەکانی بەشی پۆلیسی پشدەر دەستگیر کرا."
پۆلیسی راپه‌ڕین زانیاری زیاتری له‌سه‌ر هۆكاری روداوه‌كه‌و
ناسنامه‌ی بكوژه‌كه نه‌خستۆته‌ڕو به‌ڵام هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه سبه‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا به‌شی پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر "زانیاری گرنگ" له‌سه‌ر
روداوه‌كه ئاشكراده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی پۆلیس هاوڵاتییه كوژراوه‌كه‌ی قه‌ڵادزی باوكی شه‌ش كوڕه.