"یەكێتی ئامادە نیە وەزارەتی پێشمەرگە بەهیچ لایەنێك بدات"
  2019-04-16       2054       

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت یەكێتی ئامادە نیە وەزارەتی پێشمەرگە بەهیچ لایەنێك بدات، پێشی وایە جێگری سەرۆكی هەرێم پەیوەندی بە بارودۆخی پێشمەرگەوە هەیە.

ئاوێنە: ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی ململانێی لایەنە سیاسییەكان لەسەر جێگرانی سەرۆكی هەرێم بە میدیای پارتی راگەیاندوە كە حزبەكەی ئامادە نیە وەزارەتی پێشمەرگە بەهیچ لایەنێك بدات، دەشڵێت "من دڵنیام یەکێتی وەزارەتی پێشمەرگە بەھیچ لایەنێکی دیکە نادات، جێگری سەرۆکی ھەرێمیش ھەر پەیوەندی بە بارودۆخی پێشمەرگەوە ھەیە".

باس لەوەش دەكات حزبەكەی پێی باشە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كار بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكات‌و بیكەنە هێزێكی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتیشی " پەرلەمان دەتوانێت کۆبوونەوەی خۆی بکات و یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیش تەواو بکات".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×