2019-05-01   788     
په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هاككراو نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كه كراوه.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاندوە، "په‌یجی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران له‌تۆڕی فه‌یسبوك بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م روبه‌ڕوی هاككردنێكی ته‌كنیكی بۆته‌وه‌و وێنه‌ی نه‌شیاوو دروستكراوی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه، "چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كه كراوه‌و رێوشوێنی ئیداریی گیراوه‌ته‌به‌رو لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه ده‌ستپێكردووه".