ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پڕۆژەی ئاسایشی فرۆکەخانەکانی
عێراقی بە گوژمەی پێنج ملیۆن دۆلار راگهیاندو کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا
لهبهغدا دهڵێت، ئەم پرۆگرامە ھاریکارییە سەلامەتی سەرنشینەکان و راکێشانی وەبەرھێنەرە
بیانییەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییە جیھانییەکانی عێراق دهستهبهر
دهكات و ھانی گەشەپێدانی ئابوری دەدات.
ئاوێنه: باڵیۆزخانهی ئهمریكا لهبهغدا له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، بەرپرسەکانی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە بەغداد و دەسەڵاتی
فڕۆكهوانی شارستانی عێراقی خۆشحاڵن بە راگەیاندنی پرۆژەی ئاسایشی فرۆکەخانەکانی عێراق
بە گوژمەی پێنچ ملیۆن دۆلار.
وتیشی"ئەم دەستپێشخەرییە داراییەی حکومەتی ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمەریکا راھێنان و کەرهستە دابین دەکات بە ھەماھەنگی نزیک و ھاوبەش
لەگەڵ شارەزایانی دەسەڵاتی فڕۆكهوانی شارستانی عێراقی."
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا,
جۆی ھود, لە بۆنەی راگەیاندنی پرۆگرامەکەدا وتی"فرۆکەخانەکان دەرگاکانی جیھانن.
ئەم پرۆگرامە ھاریکارییە تەنھا سەلامەتی سەرنشینەکان بۆ خەڵکی عێراق بەھێز ناکات بەڵکو
پاڵپشتی تواناکانی عێراقیش دەکات بۆ راکێشانی وەبەرھێنەرە بیانیەکان و فراوانکردنی
پەیوەندییە بازرگانییە جیھانییەکان و ھەروەھا ھانی گەشەپێدانی ئابوری دەدات."
بهیاننامهكه هێمای بۆ ئهوه كرد كه بهرپرسانی دەسەڵاتی
فڕۆكهوانی شارستانی عێراقی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
بەسراو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی
پرۆگرامەکەو بەردەوام بون لەسەر بەھێزکردنی ئاسایش لە فرۆکەخانەکانی عێراق بۆ گەیشتن
بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
ئهوهشی خستهڕو كه راگەیاندنی پرۆگرامەکە ئاماژەیەکە بۆ
فراوانبونی رۆڵی عێراق لە کۆمەڵگەی فڕۆکەوانی جیھانی و جەخت لە پابەندبونی ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ ھاوکاریکردنی بنیاتنانی ئابورییەکی گەشەسەندوی فرەچەشن
ھەروەکو ئاماژەی پێدراوە لە رێكکەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیجی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی
ئەمریکاو عێراق.