بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە ئێستادا تیمەكانی شارەوانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نۆژەندەكەنەوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (نزیك مزگه‌وتی شێخ سه‌عیدی پیران به‌ره‌و پردی ئه‌بوسه‌نا)، به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌وه به‌ربه‌ستكراوه".
داوا له‌شۆفێرانیش ده‌كات شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی و لاوه‌كییه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كاربهێنن تا كاركردن له‌و شه‌قامه‌دا كۆتایی دێت.