ڕێواز فایەق: نه‌بونی‌ پلان بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر داهاتی‌ هه‌رێم هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌یه‌
  2019-05-10       548       
ڕێواز فایەق
ڕێواز فایەق سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ نه‌بونی‌ پلانی‌ راسته‌قینه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر داهاتی‌ هه‌رێم هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌یه‌.

ئاوێنه‌: هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریایداوه‌ هه‌ر 30 رۆژێك جارێك موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، به‌ڵام مانگانه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا دواده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ لای‌ موچه‌ خۆران دروستكردووه‌.

ڕێواز فایەق له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌وه‌ ده‌ڵێت، "ڕۆتینات‌و نەبونی بەرچاوڕونی‌و ناشەفافی لەپرۆسەی كۆكردنەوەی داهاتەكان‌و خەرجكردنیان هەیە، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بەنەبونی یاسای بودجەوە هەیە كە لەساڵانی ڕابردودا لەهەرێم پەیڕەوكراوە".

به‌بۆچونی‌ ئه‌و، "پرۆسەی دابەشكردنی موچە هەمو حكومەتی سەرقاڵكردوەو بۆتە خەبەر، ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی نەبونی پلانێكی ڕاستەقینە بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ داهاتە ناوخۆییەكان‌و شێوازی خەرجكردنیان‌و پێدانی موچەی فەرمانبەران".

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و كاروباری ئابوری رونیده‌كاته‌وه‌، "هۆكارێكی دیكەی خاوی دابەشكردنی موچە، پەیوەستە بەوەی تائێستا كابینەی نوێ دروستنەبوەو كابینەی ئێستای حكومەتیش كاربەڕێكەرەو وەك پێویست لەژێر چاودێری پەرلەمان نییە".

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×