2019-05-14   695     
به‌هۆی هه‌بونی نه‌وجه‌وان له شوێنه‌كه‌یدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه گازینۆیه‌ك داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئاوات عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی هه‌بوونی نه‌وجه‌وان و منداڵی خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه گازینۆ و شوێنی یاری بلیاردی (بلاك وۆڵف) داده‌خرێت.
وتی؛ سه‌رجه‌م گازینۆ و كافتریا و یانه‌شه‌وانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه رێگری بكه‌ن له هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ بۆ شوێنه‌كانیان و خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی؛ یه‌كێكی تر له سه‌رپێچیه‌كانی (بلاك وۆڵف) پابه‌ند نه‌بونیه‌تی به مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی به دانه‌نانی ئه‌له‌رمی ئاگاداركردنه‌وه له شوێنه‌كه‌ی كه‌یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كان له هه‌موو دوكان و بازار و شوێنێكی گشتی كه مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، گازینۆ و شوێنی یاری بلیاردی (بلاك وۆڵف) بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
پێشتر نوێنه‌ره‌كانی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی له بواری پاراستنی مافی منداڵ ئیش ده‌كه‌ن، سه‌ردانی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانیان كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا داوایانكرد لیژنه هاوبه‌شه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا زیاتر چاودێری گازینۆ و كافتریاكان بكه‌ن تا رێگری زیاتر له هاتوچۆكردنی مێرد منداڵان بۆ ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.