بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 3 راوچی لەقەزای سەیدسادق رادەگەیەنێت.
ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوتەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی پارێزگای سلێمانی نوسیویەتی " سەرەڕای قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە وەرزی گەرادانانی ماسی دا، بەڵام هەندێكجار بەشێك لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن و سەرپێچی دەکەن".
راگەیەنراوەكە
لە سنوری سیدسادق ( ٣ ) ڕاوچی دەستگیر کران
سەرەڕای قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی لە وەرزی گەرادانانی ماسی دا، بەڵام هەندێكجار بەشێك لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن و سەرپێچی دەکەن.
بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردنی ماسی لەم وەرزەدا، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سیدسادق لە ئەنجامی دەرچونێکیان بۆ سنوری گوندی ( شاتوان ) بە سەرپەرشتی ( پ٤پ/ دانا فایەق ) توانیان ( ٣ ) هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوە ماسی بوون. هاوکات دەستیان گرت بەسەر ( ٢ ) تۆڕ و یەک دەسکە داو و ماتۆڕسکیلێك دا.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.