ژمارەیەك بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی گۆران دەست لەكار دەكێشنەوە . . .نوێكراوەتەوە
  2019-05-16       3248       

 

لەئێستادا لەهەوڵی گۆرینەوەی بیرورادان لەگەڵ گۆرانخوازانی نارازی ناو كوردستان‌و دەرەوەی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ژمارەیەك لەهەڵسوراو و بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی گۆران لەژوری ناوچەدابرێنراوەكانی كوردستانی بزوتنەوەی گۆران دەستلەكار كێشانەوەی خۆیان لەحزبەكەیان راگەیاند،دوای بێهیوابونمان لە خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و بۆ راستکردنەوەی ئەو بارودۆخە، بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە.

 

ئاوێنە:  لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە "ئێمە پێمانوایە بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دەستی ئەو سەرکردایەتییە لە راستە رێگاکەی خۆی لایداوە، کە لە پێناویدا دامەزرا. کارکردن لە پێناوی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، دژایەتیکردنی گەندەڵی، قیادەکردنی سیاسەتێکی کوردستانی بەرامبەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، هێنانەکایەی سیستەمێکی پەرلەمانی، لایەنی کەم کە هاوشێوەی بەغداو دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی حکومڕانی بنەماڵەیی بێت و چاوەڕوان دەکەین بزووتنەوەی گۆڕان بەرەو هەڵدێری گەورەتر ببەن ئەو سەرکردایەتییە".




راگەیەندراو


پرسی کەرکووک..

بارودۆخ و رەوشی کەرکووک گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک، ئێستا هەڕەشە لەسەر خەڵک و خاکەکەی دروستبووە، ئەمەش لە ئەنجامی هەڵەو نادووربینی سیاسەتەکانی یەکێتی و پارتی و بێهەڵوێستی لایەنەکانی دیکە بەرامبەر کەرکووک ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان هاتووەتە ئاراوە.

دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەری 2017، سیاسەتی تەعریب و پەراوێزخستنی کورد لە کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بە شێوەیەکی بەرچاو سەریهەڵداوەتەوە.
بەداخەوە دوای هەوڵێکی زۆمان لەگەڵ خانەی راپەڕاندن، ئامادەنەبوون لە کاتی خۆیدا لەسەر 16ی ئۆکتۆبەر تەنانەت بەیاننامەیەکیش دەربکەن، لە سەروبەندی رێککەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دروستکردنی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای پێشنیار و ئیلحاحی زۆرمان لەسەر هەردوو ئاستی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، هیچ پشک و ئەجێندایەکی بۆ کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی تێدا نەبوو.

ئێمە پێمانوایە بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر دەستی ئەو سەرکردایەتییە لە راستە رێگاکەی خۆی لایداوە، کە لە پێناویدا دامەزرا. کارکردن لە پێناوی عەدالەتی کۆمەڵایەتی، دژایەتیکردنی گەندەڵی، قیادەکردنی سیاسەتێکی کوردستانی بەرامبەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، هێنانەکایەی سیستەمێکی پەرلەمانی، لایەنی کەم کە هاوشێوەی بەغداو دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی حکومڕانی بنەماڵەیی بێت و چاوەڕوان دەکەین بزووتنەوەی گۆڕان بەرەو هەڵدێری گەورەتر ببەن ئەو سەرکردایەتییە.

دوای بێهیوابوونمان لە خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و بۆ راستکردنەوەی ئەو بارودۆخە، بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، لێرەوە بەڵێن دەدەین لەسەر ئەرک و کاری سیاسی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجانەی بڕوامان پێی هەبووەو ئاماژەمان پێیکرد لە سەرەوە، بە تایبەتی سیاسەتێکی کوردی کوردستانی بۆ ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان.

ستافی ژووری ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان

مەلا فەرمان، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی
عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەول، ئەندامی جڤاتی گشتی
ئەحمەد عەزیز، رێکخەری ژوور
عەبدوڵڵا حەبیب، ئەندامی ژوور
لەتیف فاتح فەرەج، ئەندامی ژوور

کەرکووک 16-5-2019


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×