ھەڕەشەی ڕاگرتنی بەرھەمھێنانی مریشک دەکرێت
  2019-06-29       1608       

خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنن کە بەرھەمھێنانی مریشک لەناوخۆدا دەوەستێنن گەر حکومەت بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچێت.

ئاوێنە، زریان محەمەد: نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"خاوەن کێڵگەکان ھەڕەشەی وەستاندنی بەرھەمھێنانی مریشک دەکەن گەر حکومەت بەدەمیانەوە نەیەت و نرخیان بۆ دیارینەکات".

راشیگەیاند"بەردەوام بەرھەمھێنانی مریشک زیانی زۆری بۆ خاوەن کێڵگەکان ھەیەو ھاوردەکردنی مریشکی بەستوش تائێستا ھۆکارە بۆ ئەوەی کە نرخی مریشکی زندو دابەزێت".

ئاماژەی بەوەشدا"لەکاتێکدا حکومەتی عێراق و ھەرێمیش ھانی ھاوڵاتیان دەدەن کە بەرھەمی ناوخۆ زیاد بکەن و بەکاری بھێنن بەڵام پشتیوانی تەوای ئەو کەسانەش ناکرێت کە بەرھەمی ناوخۆ زیاد دەکەن بەتایبەت بەرھەمھێنانی مریشک کە پێداویستی ھەمو ھەرێم پڕدەکاتەوە بەڵام ڕیگری لە ھاوردەکردنی مریشکی بەستو ناکرێت و یان نرخێکی تایبەت دانانرێت لەنێوان حکومەت و کێڵگە پەلەوەرییەکان و ھاوڵاتیان تا ھیچ لایەک توشی زیان نەبن".

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەڕێگەی ئاوێنەوە داوا لە حکومەت دەکات"نرخی مریشک دیاریبکرێت تا چیتر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان لەوە زیاتر توشی زەرەر نەبن لەکاتێکدا نرخی جوچک و عەلەف و کارەبا لەسەرمان گرانەو تێچوی ھەر مریشکێک دو ھەزار دینار تا ٢٢٥٠ دینارە بەڵام لە ئێستادا دەیفرۆشین بە ١٣٥٠ دینار بۆیە گەر حکومەت لیژنەیەک دروستنەکات بەڕەسمی مریشک لە خاوەن کێڵگەکان بکڕێتەوە و لەبازاڕدا بیداتەوە بە فرۆشیاران ئەوا ئێمە ھەر لە زەرەردا دەبین و ناچارین بەرھەمھێنانی مریشک ڕاگرین لە ناو کێڵگە پەلەوەرییەکان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×