کۆماری کوردستانی سوور و شۆرشی بۆلشەفی...

د. سیروان حەسەن
  2020-06-28     815
دوای ھەڵگیرسانی شورشی بۆلشەفی لە روسیا بە سەرکردایەتی فلادیمێر لینین و ھاوەڵەکانی وە لە دەریٔەنجامی سیاسەتی مارکسی یەکگرتووی سۆڤیەت گۆرانکاری لە یٔیدارەی دەوڵەتدا کرد، سەربەخۆیی تەواو بەخشرا بە فنلندا و پۆلەندا و یٔۆتۆنۆمیش بەخشرا بە چەند ھەرێم و نەتەوەیەک لە نێوانیاندا کۆماری کوردستانی سوور بوو. دوای ڕێکەوتنی سایکس بیکۆی نھێنێ بە بەشداری ھەریەک لە فەرەنسا و بەریتانیا و روسیای قەیسەری بۆ دابەشکردنی ماڵ و میراتی یٔیمپراتۆریەتی عوسمانی دوای تەواوبونی جەنگی جیھانی یەکەم لە نێوانیاندا، کوردستان دابەشکرا بە سەر پێنج پارچەدا وە لکێنرا بە ولاتانی دراوسێیانەوە (عێراق و یٔێران و تورکیاو سوریا و یٔەرمینیا) وە بەشی رۆژھەلاتی کوردستان ھەر لە ژێر دەسەلاتی یٔێران بوو لە سالی ١٥١٤ وە. لینین ریکەوتنی سایکس بیکۆی نھێنی یٔاشکرا کرد لەو کاتەدا بەشێکی زۆری باکوری کوردستانی لە دەست چوو بوو کە بە تورکیاوە لکێنرا بوو تەنھا بەشێکی کەم نەبێت کە لە چوارچێوەی یەکگرتووی سۆڤیەتدا مابوو. دوای گەیشتنی نامەیەک بۆ لینین لە لایەن سەرکردەی نەتەوەیی کورد لە باشووری کوردستان شێخ محمودی بەرزنجی کە داوای یارمەتی و پشتیوانی لە سۆڤیەت دەکات بۆ بەرەنگاری بونەوەی یٔیمپریالی بریتانی و سرنجی راکێشا بۆ گرنگیدان بە دۆزی نەتەوەی کورد، دواتر لینین بایەخی بە کوردی سۆڤیەت دا لە بەشە بچوکەکەی کوردستانی سۆڤیەت وە بەرامبەر  ڕێکەوتنی لۆزان حوکمی یٔۆتۆنۆمی بەخشی بەو بەشە بچوکە و ناوی نا کوردستانی سوور. لینین لە رێکەوتی ٧-٧-١٩٢٣ بە فەرمی بریاری دا بە دامەزراندنی کۆمارێکی کوردی بە حوکمی یٔۆتۆنۆمی بۆ کوردانی یٔازەربایجان وە یٔەم بریارەش خۆی  دان پێدانان بوو بە مافی نەتەوەی کورد لەو ولاتە، کوردەکانیش لە گەڵ کاتدا سەلماندیان کە یەکەیەکی یٔیداری نمونەیی سەرکەوتوون لە حکومڕانیدا. یەکگرتوی سۆڤیەت یٔەو بریارەی زیاتر بۆ راکێشانی سۆزی کوردانی تر بوو لەو ولاتانەی کە کوردیان تێدایە و سوود وەرگرتن لێیان لە کاتی پێویستدا. بە فەرمی ناونرا کوردستانی سوور وە بە روسی Krasnyy Kurdistan وە بە یٔازەری قیزیل کورستان. کوردستانی سوور یٔەو ناچانە دەگرێتەوە کە نزیکی ھەرێمی ناگۆرنی کاراباخی سەر یٔازربایجانە وە ھاوسنوری یٔەرمینیا و جۆرجیا و یٔازەربایجانە ، رووبەرەکەی  ٦٢١٠ کم٢ و ژمارەی دانیشتوانی لە سالی ١٩٢٦ نزیکەی ٥١٤٠٠ کەس بوو وە نزیکەی ٣٧١٨٠ کەس کورد بوون کە دەکاتە ٧٢,٥٪‏ کورد و ٢٧,٥٪‏ یٔازەری بوو. لە ھەمان ساڵدا حەسەن حاجییف کرا بە سەرۆکی یٔەنجومەنی کارگێری و شاری لاشین کرا بە پایتەختی کۆماری کوردستانی سوور وە دابەش کرا بە سەر ٤ یەکەی یٔیداری و ٦ بازنەی کارگێری. ھەرچەندە یٔەو دەسەلاتانەی پێیان درابوو زۆر نەبوو لە گەل یٔەوەشدا رۆڵی باشیان ھەبوو لە بلاوکردنەوەی رۆشبیری و کەلتور و زمانی کوردی و دەرکردنی رۆژنامەی کوردستانی سۆڤیەت و کردنەوەی پەیمانگا بۆ فێرکردنی مندالان بە زمانی کوردی و دامەزراندنی رادێو .
دوای کۆنگرەی شەشەمی یٔازەربایجانی سۆڤیەت کۆماری کوردستان لە ٨-٤-١٩٢٩ بە فەرمی ھەلوەشایەوە یٔەویش دوای بەردەوام بوونی بۆ ماوەی شەش سال. ھۆکاری سەرەکی ھەلوەشاندنەوەکە زیاتر دەگەریەتەوە بۆ بەردەوام دژایەتی کردنی نەتەوە پەرستەکانی یٔازەری وەسەرۆکی یٔازەرنایجانی یٔەو سەردەمە میر جعفر باگیرۆف کە سەرسەخترین دوژمنی یٔەو پرۆژە بوو وە ھەروەھا فشاری زۆری سەرۆکی تورکیا یٔەتاتورک لە سەر دەسەلاتدارانی روسیا و یٔازەربایجان وە بەستنی رێکەوتێ نھێنی لە گەل ستالین و باگیرۆڤ بۆ لە ناوبردنی کۆماری کوردستان کە مەترسی دروست کردبوو بۆ ڕاپەرینی کوردانی بەشەکانی تر بە تایبەتی باکوری کوردستان لە تورکیا کە لەو کاتەدا شۆرشی تێدا بەرپابوو کۆماری یٔەراراتی تێدا ھاتە کاتیەوە لە سالی ١٩٢٧. دوای رێکەوتنی سێ لایەنی روسیا و تورکیا ویٔازەربایجان ھەموو یٔەو ھەولانە ھەلوەشانەوە و لە ناوبران، ستالینی دکتاتۆر بەوەشەوە نەوەستا  کوردی روسیای ھەموو یٔەنفال کرد لە مال و حالی خۆیان دەرکران بەو سەرماو سۆلەی روسیا بۆ ولاتانی ترکمانستان وقیرغستان و جۆرجیا ویٔەرمینیا دەرکران وە ژمارەکی زۆریان لە ناوچوون بە بیانوی یٔەوەی کورد نەوەی یٔارین و پشتیوانی ھێرشەکانی نازی یٔەلمانی دەکەن بۆ سەر روسیا، ھۆکارێکی تری سەرنەکەوتنی کۆماری کوردستان یٔەوەیە کوردانی یٔازەر و یٔەرمینیا زۆر دەمێک بوو دوورکەوتبونەوەو دوورپارێز بوون و لایەنی یٔایینیان پێ گرنگتر بوو لە لایەنی نەتەوەیی کە بەھۆیەوە نەیاتوانی پشتیوانی تەواوی یٔەو پرۆژە بکەن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×