چیرۆکی سەردانی سەرۆک کۆمار لەسلێمانیەوە بۆ موسڵ
توانا ئەحمەد
2019-03-22   1890
دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3/22 سەردانی شاری موسڵی کرد، من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی لە سلێمانیه‌وه تا موسڵ له‌گه‌ڵ کاک به‌رهه‌م بووین له‌و سه‌ردانه‌دا، دوای گه‌یشتنی بۆ بنکه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی موسڵ و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و شاره، سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌که‌ی کرد له‌ناو شاری موسڵ که پێی ده‌گوترێت جه‌زیره.
ره‌نگه به‌لای هه‌مووانه‌وه سه‌یر بێت که تیمی پاسه‌وانی سه‌رۆک کۆمار بۆ موسڵی پایته‌ختی تازه رزگارکراوی داعش ته‌نیا حەوت پاسه‌وان بون، پێنج لەوانە چه‌کی سوک و دوانیشیان ته‌نیا ده‌مانچه‌یان پێ بوو، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم د. رێکه‌وت، حسن جیهاد و من و کوردۆ عەلی رۆژنامەنوس و شوفێرێک و دوو سکرتێری تایبه‌تی سه‌رۆک.
سه‌رۆک کۆمار بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت که‌سێک یان پاسه‌وانێکی خۆی بنێرێت، سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌که‌ی کرد، به گه‌یشتنی بۆ شوێنه‌که به‌شێک له که‌سوکاری قوربانیان ئاماده بوون، به ڕوونی وه‌ک له ڤیدیۆ و وێنه‌کان ده‌رئه‌که‌وێ به رێزه‌وه داوایان له سه‌رۆک کۆمار کرد بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سزادانی تاوانبارانی روداوه‌که پشتیوانیان بکات.
له هه‌موو روداوه‌کانی ئه‌و شوێنه من ئه‌توانم بڵێم که‌متر له نیو مه‌تر دوور بووم له کاک به‌رهه‌م، نه قسه‌ی خه‌ڵکه‌که، نهرهفتاریان جگه له رێز و داوای یارمه‌تی له سه‌رۆک کۆمار شتێکی تری تێدا نه‌بوو، به‌ڵام گله‌یی زۆریان له ئیداره‌ی شاره‌که کرد، ژنێک به گریانه‌وه گله‌یی له ئیداره‌ی شاره‌که کرد و داوای کرد سه‌رۆک کۆمار یارمه‌تیان بدات که قوربانیەکانیان به شه‌هید ئەژمار بکرێ، هه‌ر له‌وێ سه‌رۆک کۆمار دروشمێک که دژی گه‌نده‌ڵی بوو له یه‌کێک له ئاماده‌بوانی وه‌رگرت و به‌رزی کرده‌وه.
دوای نزیکه‌ی نیو کاتژمێر مانه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که، ئێمه سه‌رکه‌وتین بۆ ئه‌وەی شوێنه‌که جێ بهێڵین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش د. به‌رهه‌م جارێکی تر له ئوتومبێله‌که‌ی دابه‌زی و رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که قسه‌ی کرد، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ بوون هاتنه خواره‌وه بۆ ناو دیواری پڕۆژه گه‌شتیاریه‌که که هه‌ندێ به‌رپرسی ئیداری شاره‌که‌ی لێ بوو و په‌لاماری ئۆتۆمبێلی یه‌ک له‌وانه‌یان دا.
من و د. رێکه‌وت و حسن جهاد و عومه‌ری سکرتێر له ناو ئه‌و ئوتومبێله بووین که راسته‌وخۆ که‌وتبووه پێش ئوتومبێلی پارێزگار و په‌لاماریان ئه‌دا، به‌ڵام تاکه به‌ردێک به‌ر ئه‌و ئوتومبێله نه‌که‌وت که ئێمه‌ی تیا بوو و بێ هیچ گرفتێکی ئه‌وتۆ و زۆر به ئاسایی شوێنه‌که‌مان جێهێشت.
بڕوا ناکه‌م ئه‌و ریسکه‌ی د. به‌رهه‌م کردی له موسڵ، هیچ سه‌رۆکێکی تر بتوانێ بیکات، ره‌نگه ئه‌م ریسکه به هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌منی هه‌ژمار بکرێت، به‌ڵام کێ هه‌یه بتوانی به حەوت پاسه‌وانی چه‌کدار و چه‌ند یاریدهدەرێک سه‌ردانی شارێک بکات که پایته‌ختی داعش و ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی بوو و ساڵێک پێش ئێستا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌بوو بۆ هه‌موو جیهان.