زۆرینەی شیعە وکەمینەی پەرتەوازەی کوردی

ئاسۆ عوسمان
  2020-11-13     368
لە ساڵی 1933بەو مەرجە عێراق لەکۆمەڵەی گەلان وەرگیرا کە مافی کورد بپارێزێت ، بەڵام لەو سەردەمەشدا مافی کورد لە هەموو کوردستان تەنها چەند قوتابخانەیەکی سەرەتای کوردی بووکەژمارەیان لە ژمارەی پەنجەی یەک دەست کەمتر بوو. شاکرمحمود لە یاداشتەکانیدا دەڵێت ،لە چلەکاندا بوجەی تەرخانکراو بۆ هەموو لیوا"پارێزگا"ی سلێمانی کەمتر بوو لە بودجەی تەرخانکراوبۆ قەزای فەلوجە.هەرلەو رۆژگارانەدا بوو مەندوبی سامی بەریتانی لە عێراق نووسیبووی حکومەتی عێراقی زۆر بەنامەردانە هەڵسوکەوت لەگەڵ کوردەکاندا دەکات. "87"ساڵ بەسەربوونە ئەندامی عێراق لەكۆمەڵەی گەلان "نەتەوەیەكگرتووەكان"تێپەریوە،عێراق نەكپابەندی بەڵێن ومەرجەكان نەبووە بەڵكولەهەموو سەردەم ورۆژگارێكدا لەسیستەمی مەلەكیەوە تاكۆماری وپەرلەمانی مافەكانی كوردی پێشێلكردووە......
بەدرێژای مێژوو شیعە و سوننە لەناو دەوڵەَتی عێراقدا درێغیان لەكوشتن و برینی یەكتری نەكردووە، تەنها خاڵێك كەلەسەری رێككەو توون دژایەتیكردنی مافەكانی كورد بووە ... کاولکردنی موسڵ و شارەكانیتری سوننە وکوژرانی زیاتر لە چل هەزار كەس لەموسڵ وداڵدەدانی سەدان هەزار ئاوارەی سوننە لەشارەكانی كوردستان ،نەبووە هۆی گۆرانی ئەقڵی عەرەبی سوننە بەرامبەربەكورد، بەڵكو بەپێچەوانەوە هەمیشە لەگەڵ شیعەی دووژمن و نەیاریاندا لەهەلودەرفەتگەراون بۆبێبەشكردنی خەڵكی كوردستان لەسەرەتایترین مافی خۆی........  
حكومەت و پەرلەمان و دادگای فیدراڵی و دامەزراوەی سەربازیش لە دەستی هێزەشیعییەكاندایە ،ئەم زۆرینە هەمیشە لەدژی بەرژەوەندییەكانی كورد وەكو چەكێك بەكار هێنراو......! .لەساڵی" 2003" تائەم چرکەساتەش حکومەتی شیعی بەغدا بەردەوامە لە خۆدزینەوە لە ماددەی" 140 "یاسای نەوت و گاز ،سەرژمێری گشتی و ێشێلكردنی بنەماكانی تەوافق و شەراكەت و بنپێكردنی دەستوری هەمیشەی..... 
كۆبوونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق ودەنگدان بۆپرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزو گەلەكۆمەكێی سوننەو شیعە لەدژی كورد، بۆبیبەشكردنی لە  شایستەدارییەكانی لەوەرگرتنی ئەو قەرزەو برێنی موچەی فەرمانبەران لەم بارودۆخە خراپەئابوری و تەندرووستییەی خەڵكی كوردستان دەرخەری ئەوراستیە مێژوویی یانەیە كەعەرەبی عێراقی بەشیعەوسوننەوە دژی سەرەتایترین مافی خەڵكی كوردستانن......
كورد ووتەنی شەوگارە تاریکەکان سەرلەئێوارە دیارن.... داهاتوی كورد لەگەڵ ئەم عەقڵیەتە حكومرانەی عێراق پردەبێت لەنەهامەتی و كێشەی ئابوری و سیاسی و تەنانەت سەربازیش ...!! رۆژگاروساڵانی داهاتووی كورد لەپەرلەمانی زۆرینەی عەرەب و کەمینەی پەرتەوازەی کوردی ، عەرەبەكان بە شیعەو سوننە وە کار بە بەبڕیاری زۆرینە دەكەن و پرەنسیپی تەوافق بۆ هەتاهەتایە لەگۆڕ دەنێن ، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێك  بۆبەرژەوەندی کورد بکەن پرۆژە یاساکان تێدەپەڕێنن، وەک ئەوەی ئەمرۆلە پە رلەمانی عێراق بینیمان... پێشبینكراویشە لەداهاتودا دەستوروسەرجەم ئەو بەندانەی کە لە سەردەمی ئەمریكیەكان و  بێ دەسەڵاتی شیعەو سوننە لە بەرژەوەندی کورد نووسرابوون هەڵوەشێنرێتەوە ،بەماددەی سەدوچلیشەوە.......
تاكەرێگە لەبەردەم هەرێمی كوردستاندا بۆبەرنگاربوونەوەی ئەقڵیەتی حكومرانی عەرەب بەشیعەو وسوننەوە یەكخستی گوتاری ساسیی و چاكسازیكردنێكی راستقینیە و رێگەگرتنە لەفاچاخچێتی دەروازەسنورییەكان و ریكخستەوە و برینی ئەو لیشاوە لەموچە خۆری بندیوارو سنوردانانە بۆهەموو ئەوگروپوو كۆمپانیایانەی كەبەشیوەیەكی نایاسای دەستیان هەیە لەبەهەدە ردانی داهاتی گشتی.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×