گۆڕان لە گەمە سیاسیەكە سەردەرناكات

مەریوان عەلی
  2021-01-24     805

لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان بە خراپترین قۆناغی مێژوویی و سیاسی خۆیدا تێدەپەرێت، هەڵبەت هۆكارەكەی ئەوە نیە چەند ئەندامێك لە خانە و فراكسیۆن و رایەڵە و... لەم بزوتنەوەیە دێنەدەرێ و بە نائومێدی و خەمێكی زۆرەوە چیتر لە بزوتنەوەداكەدا شوێن و پێناسی خۆیان نابیننەوە.
ڕەنگە ئەو قسەیەی محمود ڕەزایش نە لەشوێنی خۆیدا بێت نە بەتەواوی راست بێت كە ئۆباڵی پاشەكشێ و شكستی گۆڕان لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەدا چردەكاتەوە، یاخود هەواڵیسنی كۆمەڵێك كێشە و گرفت و لاوازی هەندێك كارەكتەری نێو بزوتنەوەكە بە كورەكانی نەوشیروان مستەفادا هەڵبواسرێت. ئەمانە ئەگەر بەشێكبن لە هۆكارەكان، ئەوا بریتی نین لە تاكە هۆكار، چونكە لە بنەرەتدا ئەو شڵەژان ولێكترازانەی روویداوە بەرپرسیارێتیەكەی بەسەر هەموو ئەو كارەكتەرانەدا دابەشنەكراوە كە بەپرسیارن لەم دۆخەن. بۆچی؟ ئێستا تیشكدەخەمەسەر ئەم لایەنە.
ئەگەر بریاربوو بزوتنەوەی گۆڕان وەك حزبێكی تەقلیدی كاری رێكخراوەیی و انتخابی و ژیانی سیاسی نێو بزوتنەكە ئیدارە نەدات، ئەگەر بریاربوو تەوریسی سیاسی لەم بزوتنەوەیەدا روونەدات، لە شوێنی ئەوانە ژوورەكان و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و بریاریدان لە فراكسیۆن و ئەنجومەنەكانەوە سەرچاوەبگرێت، دەبوو دۆخی گۆڕان ئەگەر لە هەڵبژاردنیشدا خراپ بوایە لە ناوخۆی بزوتنەوەكە بەو ئاستەی ئێستا نەگیشتایە، پاشان دروستكردنی بریار لە بزوتنەوەكەدا دەبوو لەو پناتانەوە سەرچاوەیبگرتایە كە دەستوری بزوتنەوەكە دیاریكردووە نەك تاكە كەسێك یان كوری ئەم و ئەو ببنە سەرچاوەی دواهەمین بریار، ئەمە كێشەیە.
كەواتە نەخۆشەكە لە شوێنێكی ترەوە برینی نوێی لێدەركەوتوە، كە ناویدەنێم داروخانی ژوو و فراكسیۆنەكان، ئەم دامەزراوانە لە جیات ئەوەی دژ بە نایاسایی بریاردان و ئاراستەكردنی بزوتنەوەكە بوەستنەوە، هەڵساون بە دروستكردنی برینی نوێ و دروستكردنی بۆشایی گەورە لەو رووبەرانەی كە بریتین لە شوێنی راستەقینەی ئیشكردنی بزوتنەوەكە، بۆ نمونە شوێنی ئیشكردن و دەنگی راستەقینەی بزوتنەوەكە بریتیە لە پەرلەمانی هەرێم و بەغدایە و ئەنجومەنی شارەوانیەكان، وەك دەبینین ئەوان بۆخۆیان بونەتە برینێكی بۆگەن لەسەر جەستەی گۆڕان. لە هەرێم لەسەر دانانی سەرۆكی لیستی بزوتنەوەكە لایەك لە بزوتنەوەكە جیابوونەوە، لە نێو پەرلەمانی كوردستان لەسەر دانانی سەرۆكی فراكسیۆن هەڵایەكی گەورە نرایەوە، لە بەغداد ئەوانەی لەوێ وەك پاڵەوانی شاشەكان دەردەكەون، پشتدەكەنە بزوتنەوەكە و دەچنە فراكسیۆنێكی ترەوە، واتە ئەو رووبەری بزوتنەوەی گۆڕن بریارە ئیشی لەسەربكات بەسەر خودی بزوتنەوەكدا دایدەخەن، ئەوانەی بە دەنگی بزوتنەوەكە بوونەتە ئەندام پەرلەمان ئێستا ئەگەر ئاسایی بێت رای جیاوازیان هەبێت، بەڵام نائاساییە وەك تاكەكەس بە دەنگەكانی گۆڕانەوە بڵێن ئێمە خۆمان هەین نەك بزوتنەوەكە، من بیرم بۆ ئەو كوچە و تێفكرینە تەسكانە ناچێت كە كەسەكان بە خراپ نەڵێن خراپ، بەڵام چوارچێوەی كاری ئەمانە لە بزوتنەوەكەدایە و دەبێت گەرانەوەبێت بۆ نێو بزوتنەوەكە تەنانەت بە نیەتی شەركردن لەگەڵ رێكخەر و خانە و جڤاد .. بەو مەرجەی بزوتنەوەكە لە سروشتی خۆی لانەدات، ئەوەی ئێستا هەیە تێنەگەیشتنە لە هەردوو چەمكی لادان و پەرتەوازەیی.
لادان بەوەی بچوكردنەوەی بزوتنەوەكە لە خۆتدا، پەرتەوازەیی وونكردنی رێڕەوە بنەڕەتیەكانی بزوتنەوەكە بۆ تەعبیركردن لە كێشەكان و شەرە راستەقینەكانی نێو بزوتنەوەكە.
بێگومان رێكخەری گشتی دەستی هەیە لە داروخانی نێوخۆی گۆڕان، لەراستیدا ئەوە ئامادەباشی فراكسیۆنەكان، ئەنجومەنەكان، ژوورەكان، جڤاد و خانە ... ئەرزیەتی داروخانەكەیان خۆشدەكردووە، چ مانایەكی تێدایە ئەم هەموو ئۆرگانانە بێدەسەڵات بمێننەوە بەرامبەر رێكخەری بزوتنەوەكە بڵێین قوربان تۆ تێكتداوە بەم هەموو ئەم ئۆرگانانە چاكناكرێت، دیارە نەواتی گۆڕان لەم دامەزراوانەدا نەك هەر لاوازە بەڵكو درۆیەكی گەورەیە دەنا دەیانتوانی سنورێك بۆ ئەم دۆخە دابنێن. ئەوەی هەیە خاڵێكی هاوبەش ئەمانە بەیەكەوە كۆناكاتەوە، خاڵێك وەك كلتوری ئیشی پێكەوەیی كە هەمووان لە شوێنی خۆیاندا قیادەی بەشێكی ململانێكە بكەن، بە پێچەوانەوە ئێشەكە بۆ ئەوەیە بەزۆر بەرەو حزبە تەقلیدیەكان هەنگاو بنێن كە دەبێت قیادەی هەمووان لە منەوە دەستپێبكات، راستی بوونی دەیان ( من ) لە بزوتنەوەكەدا ئەسبابی پاشەكێ و پارچە پارچەبوونی بزوتنەوەكەیە.

سەرنوسەری گۆڤاری رۆشنگەری.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×