وەڵامێک بۆ کاک ئانۆ

ئەمیر عوسمان
  2021-04-09     789

بڕیاری لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا دەڵێت: ( دەرگای گشت شوێنە ئایینیەکان دادەخرێت) هەر بۆیەش بە قفڵ و کلیل سەرجەم شوێنە ئایینیەکان دەرگاکانیان داخست واتە تێگەیشتنی هەموو پەیڕەوانی ئایینەکان و دەزگاکان ئەوەبوو کە نابێت  لە یەک کەس زیاتر بچێتە ناو ئەم شوێنانە، لەبەرئەوەی قەداسی جەژن کە لە تی ڤی گواسترایەوە خەڵکانێکی زۆر هێرشیان کردە سەر حکومەت و لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆڕۆنا کە گوایە جیاوازی لەنێوان ئایینەکان دەکرێت، واتە ئەم بابەتەی کە وروژێنراو ڕای جیاوازی لێکەوتەوە بەهیچ جۆرێک پەیوەست نەبوو  بە خوانەخواستە  ڕق و قینەیێکی نێوان ئایینەکان بە تایبەتی (ئیسلام و مەسیحی) چونکە ئێمە لە کوردستان مێژویێکی جوانمان تۆمارکردووە لە پێکەوەژیان لەگەڵ ئایینە جیاوازەکان و هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم خاکەین و کەس لە کەس موفەزەلتر نیە و هاتنی قەداسەتی پاپاش و ئەو پێشوازیە گەرمەی لێی کرا و  لە باوەشگرتنی خەڵکی کوردستان بۆ ئاوارەکان ئەمانە گەواهیدەرن.
‎لە ئەنجامی ئەم هەڵە تێگەیشتنە لە نێوان بەشێک لە هاوڵاتیان لە بەرامبەر حکومەت و لێژنەی باڵا و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان ڕوونکردنەوەیەکی داوە وەک فەرمانگەیێکی حکومی لە وەزارەتێک کە پڕە لە مانای لێبوردەیی و لەئاستی هەموو جیهان لە کۆنفڕانس و کۆنگرەکان بانگهێشت دەکرێت، بۆ ئەوەی داوای لێبوردن لە هەر کەسێک بکات کە بە هەڵە لە بڕیاری حکومەت یان لێژنەی باڵا  تێگەیشتووە.
‎واتە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە نە لە بری مەسیحیەکان و کەنیسەکان وە نە داواشی لە کەس کردووە داوای لێبوردن بکات لەم بابەتە.
‎بەداخەوە کەسانی وەک (کاک ئانۆ ) کە دەگوترێت  لێرەو لەوێ خۆی فکرەی داخستنی شوێنە ئایینیەکانی ھەبووە بە مگلقی، دێت بە جۆرێکیتر ئەم بابەتە تەفسیر دەکات و دەیەوێت تازە بە تازە فێرمان بکات مومارەسەی ئایینی لە کوردستان پێویستی بە لێبوردن نیە؟ ئاخر برا کێ گوتویەتی نوێژکردن داوای لێبوردنی دەوێت؟
‎بۆیە کەسانێک کە تێگەیشتنیان لە کاروبارەکان و بابەتەکان نەبێت پێویست ناکات بۆ موزایەدە قسە بکەن، وە لە نەتیجەی بێ ئەزموونی ئەم جۆرەکەسانە هەر ڕۆژێک کێشەیێک بۆ هەرێمەکەمان دروست بکەن !! هەروەها تەداخولی هەموو کارەکان بکەن هەرچەندە کە ئیشی ئەوانیش نیە.
‎ پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی لە کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و هە ڵوێستی مرۆڤ دۆستانە ی هاونیشتیمانیان هەردەم نموونەیێکی جوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە ھەرواش دەمێنێتەوه.

 

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×