مەترسی دیلە داعشەکان لەڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و جیهان

ئارام هادی
  2022-02-05     680


(12)هەزار دیلی داعش لە گرتوخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، لەگەڵ زیاتر لە (60)هەزار لە ژن و منداڵ و کەسوکاریان لە کەمپی هۆڵ، ئەم دیلە داعشانە هاوڵاتی زیاتر لە (55)دەوڵەتن، کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆبونەتەوە و لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی (هەسەدە) لەساڵانی ڕابردوودا دەستگیرکراون.
ئەوەی تا ئێستا زانراوە (2)هەزار لە دیلە داعشەکان و چەندین هەزار لە ژن و منداڵەکانیان هاوڵاتی عیراقین، (8)هەزار لە دیلە داعشەکان و دەیان هەزار لە ژن و منداڵەکانیان هاوڵاتی سوریان، (2)هەزاریشیان هاوڵاتیانی وڵاتە جیاجیاکانی جیهانن، کە لە شەرقی ئاسیاوە تیایەتی تا وڵاتانی ئەوروپا و دەوڵەتە عەرەبیەکان و تورکیا و ئیران. 

دوای چەندین داواکاری حکومەتی خۆسەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوا و هێزەکانی (هەسەدە) و ڕێکخراوە مەدەنیەکان و ئەنجامی کۆنفرانسی (دیاریکردنی چارەنوسی دیلە داعشەکان) کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، تا ئێستاش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش نایانەوێت چارەسەرێکی گشتگیر بۆ دیاریکردنی چارەنوسی دیلە داعشەکان ڕێکخەن، ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندین جار داوا کراوە لە دادگایەکی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن، یان بە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەر دەوڵەتە و هاوڵاتیەکانی خۆی بەرێتەوە لە وڵاتەکانی خۆیان زیندانیان بکات. 

نەبونی ستراتیژێکی ڕوون لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی دیلە داعشەکان لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا پەیوندی بەوەوە هەیە، کە لە دادگاییکردندا ڕووی چەندین دەوڵەت و دەزگای هەواڵگری جیهانی دەردەکەوێت، کە لە سەرەتاوە تا ئێستا چۆن و بەچی ئامانجێک هاوکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان کردووە، گەر دادگاییان ناکەن ئاسانترە بە ڕێککەوتنی سیاسی هەر دەوڵەتە و هاوڵاتیەکانی خۆی بەرێتەوە وڵاتەکانی خۆی و لەخاکی خۆیان زیندانیان بکەن، یانیش دەکرێت بە هەموو وڵاتەکان هاوکاری هەمەجۆری ڕۆژئاوای کوردستان بکەن بۆ ئەوەی پیلانی هاوشێوەی (زیندانی الصناعە لە حەسەکە) دووبارە نەبێتەوە و زاڵتربن بەسەر چاودێریکردنی زیندانەکاندا کە دیلە داعشەکانی تێدایە. 

گەر وانەکەن، ئەوا مەترسی ئەو (12)هەزارە لە دیلە داعشەکان و زیاتر لە (60)هەزار لە ژن و منداڵ و کەسوکاریان کە ژمارەیەکی ئیجگار زۆرە، وەکو بۆمبێکی تەوقیتکراو هەر ڕۆژێک بێت دەتەقێتەوە و ئایندەی سوریا و عیراق بە چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە تاریکستان و کێشەی جدیش بۆ بەرژەوەندی زلهێزانی جیهانی لە ناوچەکه دروست دەکات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ستیڤ فه‌یگن بۆ بارزانی: پشتیوانی له‌ عێراقێك ده‌كه‌ین كه‌ میلیشیاكان چه‌كدار نه‌بن
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن؛ هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سعوودیە و پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە چەند بەرەیەکدا
مه‌زڵوم عه‌بدی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات: هەر خاوەنکارێک پێشێلکاری بەرامبەر کرێکاران بکات ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
لە سوید دیموکرات و چەپەکان پێشەنگی هەڵبژاردنن
بە سێ مووشەک کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزەڵە کرایە ئامانج
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە؛ نرخی غاز لە ئەوروپا هەزار دۆلاری تێپەڕاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×