شاژنی ئەوان و شاگەندەڵەکانی ئێمە

كاوە ڕەش
  2022-09-18     387

لەم ڕۆژانەدا هەواڵی ژیانئاوی شاژنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، بۆتە دەنگوباسێكی گەرم و لەهەموو سوچێكی جیهاندا دەنگی داواتەوە.

بەو پێودانگەی دەسەڵاتی پادشایەتی بەریتانیای مەزن لەمێژوودا، هەنگاو چنگی بۆ هەموو سوچێكی جیهان هاویشتووە، بۆ بەهێزكردنی پێگەو هەیمەنەتی قەڵەمڕەوی و سەپاندنی ئیرادەی خۆی، تا ئەو جێگایەی بتوانن خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانیان مسۆگەر بكەن، بێگومان ئەم پەل هاویشتنەش زۆرجار لەسەر ڕەنج و خوێنی گەلانی ژێردەستەو  فەرمان ڕەوا سەپێندراوەكانی ئینگلیزبووە 

ئێدی بەوەش بەشێك لەگەل و نەتەوەكان، بەپێی كاریگەریی و لێكەوتەكانی مێژووی پادشایەتی بەریتانیای مەزن بۆسەریان، چ بەئەرێنی یاخود نەرێنی، لەسەر مەرگی شاژن سەرنجەكانیان دەخەنە ڕوو.

كوردیش بەو پێیەی نەتەوەیەكی بێبەری نەبووە لەكاریگەریەكانی دەسەڵاتی پادشایەتی ئینگلیز لەمێژوودا، بۆیە ئەمڕۆ زۆرترین دابەش بوون ودیدو ئاڕاستەی جیاواز، خۆیان نمایش دەكەن لەناو كۆمەڵگای كوردیدا.

بەشێك لەڕووی ئایینیەوەو، بەشێكی دیكە، لەڕووی نەتەوەیی و هێندێكیشیان بەهۆی گوزەرانی پەناهەندەیی نێو ووڵاتی ئینگلیزستانەوە، دەیانەوێ هەست و سۆزو هاوخەمی، یاخود ڕق و قینەی ناخیان، لەمەڕ ژیانئاوی شاژن بەیان بكەن.

بائێمە لێرەدا بەكورتی لەسەر هەرسێ ئاڕاستە سەرەكییەكانی تاكی كورد، كەئایینی و نەتەوەیی، تاژیانكردن، لەنێو مەملەكەتی ئینگلیز، كەمێك بدوێن.

 ئاین لەسەردەمی شاژن لەوەتەی شاژنە ئەلیزابێزی دووەم هاتۆتە سەرتەختی پادشایەتی لەناوەڕاستی سەددەی بیستەمەوە، بەهەزاران كۆچبەری موسڵمان، لەبەنگلادیش و پاكستان و هیندیستانەوە، وەك دەستی كار هێنراونەتە بەریتانیاوە. بەپێی دواین سەررژمێریی گشتیش كەهەر دەساڵ جارێك لەبەریتانیا ئەنجام دەدرێت، لەئێستادا نزیكەی چوار ملیۆن موسڵمان لەو ووڵاتە هەن، كەزۆربەیان موسڵمانی سونەنە مەزهەب و دواتر شیعەو پاشان لەئەحمەدیی پێكدێن. جگە لەبونی سەدان پەرستگاو ناوەندی ئاینی و گۆڕینی زۆرێك لەكەنیسەكان بۆ مزگەوت، كەلەلایەن ڕەوندی موسڵمانانەوە كراونەتەوە. تەنانەت خودی پارێزگاریی لەندەنی پایتەخت، كەبەگرینگترین پایتەختی ئەوروپا دەژمێردرێت، موسڵمانێكی بەڕەچەڵك پاكستانییەو، ئامارەكانیش دەریان خستوە، تەنها لەناو لەندەن، نزیكەی یەك ملیۆن لەدانیشتوانی سەربەئاینی ئیسلامن.

لەوەتەی شاژنە ئەلیزابێزی دووەم هاتۆتە سەرتەختی پادشایەتی ئیسلام بۆتە ئاینی دووەم و لەسەدا ٢٠دانیشتوانی بەریتانیا  لەموسڵمان پێك دێن.

كەواتە ئەگەر بەنەرێنی باسی ڕۆڵی شاژن بكرێت دەربارەی ئاینی ئیسلام ئەوا ئەو كەسانە بێ ئاگان لەمێژووی دەسەڵاتداریەتی شاژن و بەریتانیای عوزما.

لەڕووی نەتەوەییەوە دەربارەی كورد، ئێمەی كورد زۆرجار ووڵاتانی زلهێز و كاریگەریی جیهان بەهۆكاری دابەش بوون نەگەیشتنە ئامانج دەزانین، ئەمە دیوێكی ڕاستەو دیوێكیشی دەبێ خۆمان بەهۆكار بزانین.

ئێمەی كورد بەردەوام شكست و دووبەرەكیەكانمان كردۆتە بیانوو،  كەهەموو شكسێكمان بەدەستی دەرەكی و فیتنەی و دەوری بێگانە زانیوە،لەكاتێكدا خۆمان هۆكاری هەرەسەرەكی نەگەیشتنە ئامانجین. ئەگەر خۆخۆری كورد لەسەدەكانی  ڕابردوودا لەبیری ئەم نەوەیە نەبێت، دەربارەی شەڕو ئاشوبەكانمان، خۆ هەردوێنی بوو شكست و خیانەتی ٣١ئاب و قەتڵ و عامی سەر شەنگال و فرۆشتنی كەركوك لە١٦ ی ئۆكتۆبەرو  فڕناندن و كوشتنی كوردانی باكورو  ڕۆژهەڵات و باكور، لەناو جەرگەی باشوری كوردستان، هەموو ئەمانە گەواهینامەی زیندوون.

ئێستاش دوای زیاد لە٣٠ساڵ خۆبەڕێوەبەری كورد لەباشور، نەتوانراوە كیانێكی تۆكمەو سوپایەكی نیشتیمانی و ئابورییەكی بەهێزو، ووڵاتێكی ئاوادان و بنیاد بنرێ. ئەی ئەمە سوچی كێیە؟

ئەوا هەردەسڵاتدارانی ئینگلیزن دەڵێن سوپایەكی نیشتیمانی تۆكمە بنیاد بنێن و واز لەبەرژەوندیی  تەسكی حیزبیی و بهێنن و ببن بەكەسانی دەوڵەتدار. كەچی ئێوە هێشتا شەڕی پلەو پۆست دەكەن.

بۆ پێویست ناكات داخ و دەستی چەوری پۆخەڵی خۆمان بە بێگانەو ئینگلیزەوە بسڕینەوە، وەك لەوەی بەشێك لەبێ ئاگایەنی مێژوو دێن سەركۆنەو ڕقی خۆیان بەدەسەڵاتی پادشایەتی ئێگلیزەوە دەبەستنەوە. ئەوانە كەمێك بەئاگا بن دەربارەی مێژوو  دەسەڵاتی شاهانە لەبەریتانیای مەزن، دەزان شاژنە ئەلیزابێزی دووەم لە فێبریوەری ١٩٥٢ هاتۆتە سەرتەختی پادشایەتی و ئەو هەرلەدایك نەبووە كەنەخشەی دابەشكردنی كوردستان كێشراوە. ڕاستەو نكۆڵی لەوە ناكرێت نەخشەی دابەشكردنی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی كەلەلایەن دەسەڵاتداریەتی ئینگلیزەوە لەساڵی ١٩١٦و تێداكۆنسەرڤاتیڤەكان  بەسەرپەرشتی (مارك سایكس) و دەسەڵاتدارانی فەڕەنسیەكان، (فرانچۆس جۆرج پیكۆ) كێشراوە.

كە هەر ڕێكەوتنامەكەش بەناسناوی ئەوانەوە ناونراوە( Sykes–Picot Agreement)  خۆ لەماوەی٧٠ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی شاهانەی شاژن زۆربەی ئەو ووڵاتانەشی بەریتانیا، ڕۆڵ و فەرمانڕاوی تێدا هەبوون، بوونە سەربەخۆو لەژێر چنگی بەریتانیا ڕگاریان بووە.

ئەمە جگەلەوەی دەسەڵاتی شاهانە، تەنها وەك ڕەمزێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی ماوەتەوە، ئەگەرنا هیچ ڕۆڵێكی سیاسی و ئابوریی و گرینگی نیەو نەماوە.

 

بەریتانیا وەك نیشتیمانی دووەمی كوردان

بەهۆی باری ناهەمواری سیاسی و ئابوریی و كۆمەڵاتی و نەبوونی كیانی سەربەخۆی كوردییەوە، لەهەرچوارپارچەی كوردستان، دەبینن لەماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، بەهەزاران كوردیی پەناخواز، بوونەتە پەناهەندەیی ووڵاتی ئینگلزستان.

 زۆرێك لەكوردەكانی بەریتانیا، ئێستا بونەتە بەشێكی گرینگی ئەو ووڵاتە، هەر لەدەستی كارەوە بگرە، تاسیاسی و بازرگان و پزیشك و فەرمانبەرو، خاوەن پێگەی مەزن.

بۆیە هەموو ئەوانە، ڕۆژانێك لەژێر دەسەڵات و سەڵتەنەتی شاژنی كۆچكردوو، بوونەتە خاوەنی پێدانی مافی مانەوە، یان هاووڵاتی نامەو وەك بەشێك لەخەڵكی ئەو ووڵاتە هەژماردەكرێن.

زۆرینەی ئەو كوردانەی بەهەزاران میلیان بەڕێگای پڕمەترسیدا بڕیوە، لەژێر سەڵتەنەتی شاژندا، بەپێی لێوەشاوەیی و ئەو هۆكارەی لێی ئاوارەو دەربەدەربوون، مافی پەناهەندەیی و ژیانێكی شایستەیان بۆ فەراهەم كراوە.

بۆیە هاوخەمی هاوسۆزی بۆ ماڵئاوای شاژن، زۆرێك لەكوردەكانی هەرچوارپارچەی كوردستانی گرتۆتەوەو بۆ مەرگی ئەو بەپەرۆشن.

 ئەو شاژنەی نەك میللەتەكەی خۆی بەڵكو بەملیۆنان كەس لەسەرتاسەری جیهانەوە، بونەتە هاوخەمی ژیانئاوای كردنی.

بۆیە خۆزگە ئێمەش، لەجیاتی ئەو هەموو شاگەندەڵ و دزو خۆفرۆشانەی وڵات كەبوونەتە هۆی پەناهەندەیی هەزاران گەنج و لاوی ووڵات، شاژنێك، یان، شایەكەی مەردو خۆنەویستی نەتەوەیی دەبوو،  كەنەك هەرلایەكی كوردستان، بەڵكو هەرچوارار پارچەكەو، كوردی هەموو جیهان شانازی پێوە بكردایە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×