كێ جاسوسە؟

كاوە ڕەش
  2021-05-14     485
ئەگەر بەپێوەری دادگایی و سزادانی چالاكوان و ڕۆژنەمەوانانی بادینان، پێناسەی خیانەت و جاسوسوسی بكرێت لەهەرێم، ئێستا دەبێ زۆرینەی بەرپرس و چالاكوان و ڕۆژنامەوانانی هەرێم، لەكونجی زیندان دابن.
چونكە هەرچی بەرپرس و دەست ڕۆیشتوە، نەك پەیوندی بەدەرەوە هەیە، بەڵكو هەڵگری ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی ووڵاتانی بیانین و هەرلەسەردەمی شاخەوە، تا ئەمڕۆش، پارەو پول و چەك و تەقەمەنیان وەرگرتەوەو، دانشتنی دوورو نزیكیان، لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەكان و دەوڵەوڵاتانی دەورووبەری، ناوچەكە هەبووە.
خۆ ئەگەر یەكێك لەو چالاكوان و ڕۆژنامەوانانە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەوڕوپی و ئەمەریكی بونایە، بێگومان دادوەرەكانی پارتی، هاوشێوەی كەیسی كەمالی سەید قادر، كە٢٥ساڵێك سزایان بۆ بڕی بۆوە، بەتەلەفۆنێكی ووڵاتانی دەرەوە، سیحری دادگایان پوچەڵ دەكردەوە.
چونكە لای هەمووان ڕوونە، كەسەربەخۆیی و سەروەری دەسەڵاتی دادوەری، چەند جێی گومان و نیشانەی پرسیارە، لەژێر هەیمەنەتی حیزبدا.
ئەگەر پەیوەندیی و دانیشتن، لەسەر ڕەوشی خراپی گوزەران قسەكردن لەسەر مافی مرۆڤ و، گەنگەشە كردنی كێشەو بەربەستەكانی بەردەم مێدیاو  چالاكیە مەدەنیەكان، لەگەڵ دەوڵەتان و ڕێكخراو كۆنسوڵەكان تاوان بێ؟ ئەوا دەبێ بەرلەهەموان، دیسانەوە خودیی ئەو حیزبانە سزا بدرێن، كەهانایان بۆ ئەو ووڵاتانە بردوەو هێناویان بۆ هەرێم. بۆ ئەگەر ئامانە مەترسین، بۆسەر ئارامی هەرێم، بۆ ڕێیان پێداون و خۆشیان پاسەوانیان دەكەن. ئاخر بەر لەڕاپەڕینی ١٩٩١یش بنەو بنەچەی پارتیی و بارزانییەكان، لەكۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵدرابوو، تەنانەت مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی، كاتێك وەفاتیان كرد، هەرلە ئێران نێژرابون. بۆیە كام بەرپرسی ئەو حیزبە هەیە، شناسنامەی ئێران و پاسپۆرتی توركی و ڕەگەزنامەی ئەورپاو ئەمەریكای نەبێ؟  دەربارەی تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمیش، ئینجا كوا هەرێم چی نهێنی هەیە جگە لەپارەدزراوەكان لەدەرەوە، ئەوەتا كلیلی سەروەت و سامانی نەوت، بەدەست توركەكانەوەیە. بەشێك لەپێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشقی پێ دەكرێ و موچەی دەدرێ، بۆ موچەو بودجەش، چاوەڕێكی كەرەمی بەغدای موفلیسن.
ئایە ئەو چالاكوان و ڕۆژنامەوانانە نهێنێ دەزگا بەناو هاواڵگریەكانیان ئاشكرا كردوە، بۆ هێنانەوەو گرتنی تاوانبارانی ئەنفال و كیمیاباران؟
لەلایەكی دیكەشەوە، وێنەگرتنی بنكەو بارەگاكانی پێشمەرگە، هێندە گرینگ و پڕ نهێنییە تائەوان ئاشكرایان كردبێ؟ بۆ مەگەر نابینن شەوو ڕۆژ پێشمەرگەكان ڕاستەوخۆ لەبنكەو سەنگەرەكانیانەوە، لایڤی فەیسبوك و ڤییۆكانیان بڵاودەكەنەوە، دەربارەی حاڵ و گوزەرانیان و، نهێنی چەكە ئەتۆمیەكانیان دەردەخەن!
 تۆمەتێكیدیكە، گوایە زانیاریان داوە بەپارتی كرێكارانی كوردستان، بۆ مەگەر،  پ.ك.ك، هێندە ڕێكخراو و حزبێكی بێ دیسپلینی وەك ئەوانەی باشورە، هەروا بەهەڕەمەكی بجوڵێتەوەو زانیاری دەست بكەوێت. پارتی كرێكاران، بەرامبەر بەیەكێك لەهەرە دەوڵەتە زلهێزەكانی ناوچەكە، بە٢٤ كاتژمێری لەجەنگدایەو، بەدرۆن و ئامێرو تەكنەڵۆجیای سنوردارەوە، ڕووبەڕووی سوپای تورك و ناتۆی هاوپەیمانی بۆتەوە، چما شەرم لەبنكەو بارەگای پدك دەكات، تا زانیاری لەسەر كۆ بكاتەوە؟
هەردەربارەی تۆمەتەكان لەكەیسی كۆبونەوەو ئاڵوگۆڕی ڕەوشی هەرێم لەگەڵ كۆنسۆڵگەریەكانی هەولێر، مەگەر كەسێك سەیری مێژووی حیزبە كوردییەكانی باشوری نەكردوە، كەبەدرێژای مێژوو بە  ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، هاوكارو دەستباری دەزگا هەواڵگرییەكانی ناوچەكەو دەرەوە بوون. تەنانەت خودی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح، لەڕۆژانی بەرلە ڕاماڵینی ڕژێمی سەدام لە٢٠٠٣، بەفڕۆكەی تایبەت دەچنە وویلاتی ڤێرجنیای ئەمەریكاو ڕووبەڕوو لەشوێنێكی نهێنی، لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری سی،ئای،ئای دادەنیشن، بۆ هاوكاری كردنی هێزەكانی ئەمەریكا، لەكاتی ڕاماڵینی ڕژێم. 
هەریەكە لەبەرهەم ساڵح، مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی، لەزنجیرە دۆكۆمێنتەریەكی سێ كاتژمێری، كەلەتۆڕی (بی،.بی.سی) بڵاوبۆتەوە، خۆیان باسی ئەو ڕۆژانە دەكەن، كەلەژورێكی نهێنی ویلایەتی ڤیرجینیا،  لەگەڵ دەزگای هەواڵگری (سی ئای ئای) كۆبونەتەوە.
ساڵانی ڕابردووش، من ئەوەم، وەك ڕاپۆڕت،لەڕۆژنامەی، هاووڵاتیی و ئاوێنە، بڵاوكردۆتەوە. ئیشی ئەوان بریتی بووە، لەچاوساغی كردن بۆ ئەمەریكاو هێزە بیانیەكان، تالەسنورەكانی هەرێمەوە هاوكارییان بكەن. مەگەر هەربەو یاسایەش، نابێ ئەوان داداگای بكرێن؟ چونكە لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییە بیانیەكان، دەستیان تێكەڵ كردوە.
لەكۆتایدا ئەوە ڕوونە كەیسی ڕۆژنامەوان و چالاكوانانی بادینان، جگە ترسان و تۆقاندنی دەنگەكانی ئەو ناوچەیەو ترسی پارتی لەزۆربونیان، هیچ مەرامێكی دیكەی نیە. ئەواتا بەشێك لەیاساناس و دادوەرەكانی ناوخۆو، بەشێك ووڵاتانی ئەوروپیی و دەرەوە، بۆشەرمەزاركردنی ئەو پرۆسەیە، هاتونەتە سەرهئڵ، هەموان جگە لەپارتی، سەرزەنشتی تۆمەت و كۆی پرۆسەی دادگایی كردن و سزا دانەكە دەكەن. 
كاتێكیش سەیری ئەو ئەتوارە بێ بایەخ و نامۆیانەی دەسەڵەتی كوردیی دەكەی لەباشور، لەسەر هۆنینەوەی تۆمەت و دروستكردنی سیناریۆی بێ بنەما، لەكات و شوێنی جودادا، هیچ ئومێدێكت بۆ هەڵناچندرێت، لەسەر ئەوانەی بەردەوام، بەدروشمی قەبەو درۆی نەتەوەبازی، درێژە بەخۆ زەنگین كردن و تەمەنی دەسەڵاتیان دەدەن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×