کابینەی نۆو خاڵی ھاوبەش (یەکێتی، گۆڕان)

دانا سۆفی برایم
  2019-04-19     660

پارتی دوایی ١٢دوازدە کۆبوونەوەی فەرمی و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێكی نافه‌رمی  لەگەڵ یەکێتی  و لایه‌نه‌كانی تر به‌ تایبه‌تی یه‌كێتنی له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوو  بڵێسەی ئەو ئاگرە خامۆشکرا کە ھەندێک خەڵکی بێ ئاگا لە دۆخی ھەرێم و ناوچەکە فوویان لێ ئەکرد، ڕێککەوتنەکی چه‌ند رۆژی ڕابردووی یەنەکە و پەدکە  و بزووتنه‌وه‌ی گۆران  کۆتا کۆبوونەوەی پێکھێنانی حکومەت و پەرلەمان بوو بۆ کابینەی نۆی حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم کە لە وتارێکی پێشووترمان باسمان کرد پێویستە دڵی ھیچ لایێک نەشکێت بە تایبەتی یەکێتی ئەبێت موڕاعاتی بکرێت، چونکە دۆخی کوردستان و عێراقیش بەرگەی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ناگرێت و خەڵکەکەشی ماندوو و بێزارن.


پشکی یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆ و خاڵی ھاوبەش
ئه‌وه‌ی له‌ كۆتاییدا خه‌ریك بوو ببێته‌ به‌ مۆته‌كه‌ دوو جێگر بوو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كانی یه‌كێتی وتی پابه‌ندی هیچ بڕیارێك نابێت له‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر گۆران بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی تر كاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی په‌كخست، به‌ پێی زانیاریه‌كانییش بێت هه‌ر سێ لایه‌ن پێكهاتوون له‌سه‌ر دوو جێگر  بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
بە پێی ئەو بەرکەوتانەبێت کە بەر یەکێتی و گۆڕان کەوتوون لە کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمدا کەم نیین بۆ ئەوەی لە ڕابردوو وتیان ئەمڕۆ بیکەن بە ئەری واقیع، ئەم ھێزانەش کە دروشمی چاکسازی یەکەم کارمانە و ئارامی و ھەلی کاریان ھەڵگرتووە دەبێت لە دروشمەوە بیکەن بە کردار، چونکە ئەم دوو ھێزە سیاسیە نزیک ١٢ دوازدە وەزارەت و ژمارەیێک بریکار و سەرۆکی دەستەیان لەدەستە کە بەسن ئەگەر بیان ھەوێت خزمەتی پێ بکەن بیانوی خۆیانیانی پێ ببڕن کەده‌یان وت: دەسەڵاتمان نییە بۆیە ناتوانین بە کردار خزمەت بکەین، سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی وتوویەتی "ئەگەر لەگەڵ گۆڕان براش نەبین با ئامۆزابین" دەکرێت سەرکردایەتی ھەردوولا کار لەسەری خاڵە ھاوبەشەكانییان بكەن بە تایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان.


پشکی یەکێتی لەم کابینەیە بریتییە لە:
‎‌له‌ وه‌زاره‌ته‌كان، پێشمه‌رگه‌، پلاندانان، رۆشنبیری‌، شه‌هیدان، په‌روه‌رده‌ و خوێندنی‌ باڵا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌ر یه‌كێتی‌ ده‌كه‌وێت.


‎هه‌روه‌ها چوار نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ یه‌كێتی‌ دانراوه‌، جگه‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت، هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون كه‌ یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بۆ كاروباری‌ زیادبكرێت

پشکی بزووتنەوەی گۆڕان:
بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی سندوقی داهاتە نەوتییەکانی بەردەکەوێت.
جیا لەو وەزارەتانە، گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم، چەند نوێنەرایەتییەکی دەرەوە و بریکاری وەزارەتەکانی، شارەوانی، کارەبا و پەروەردە، هه‌روه‌ها ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار لە وەزارەتەکان و پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەردەکەوێت.
بەپێی زانیارییەكانیش بێت بزووتنەوەی گۆڕان یاریدەدەرێكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی دەبێت بۆ كاروباری چاكسازی.


"جیا لەمەش سەقفێکی زەمەنی دانراوە ١٠٠ ڕۆژ" بزووتنەوەی گۆڕان وتوویەتی ، گۆڕان کە گۆڕانخوازان و سەرکردەکانی گۆڕان تەکیدی لەسەر دەکەنەوە ئەویش ١٠٠ سەد ڕۆژە لە دوایی پێکھێنانی کابینە نوێکە بۆ داخوازیەکانی گۆڕان لەم کابینەیە و کارکردن بە پرۆژەیێکی چاکسازی ئەم ھێزە لەگەڵ ھاوتا پێکھێنەرەکەی لە حکومەت و جومگەکانی تر.


پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایە پارتی ڕاستگۆ ئەبێت لەگەڵ ھاوتاکەی؟! بۆ جوابی ئەم پرسە جارێ زووە و ئەبێت چاوەڕێ بیین کە ئایە گۆڕان ڕەنجەڕۆ دەبێت یاخود نا؟!


خاڵی ھاوبەشی خزمەت و سلێمانی ٢ دوو خاڵی ھاوبەشی نێوانیانن بۆ پێکەوە کارکردن لەم کابینەیە، چونکە نفوسی زۆرینەی دەنگی ھەردووکیان لە سلێمانیە بە بەراورد بە ناوچەکانی تر، پەندێکی کوردیش ھەیە ئەڵێت "ھەر ئیشێک بە تاک قورس بێت بە ھەرەوازی ئاسانە" ئارامی و چاکسازیش دوو نموونەی پێکەوەن، چونکە بێ ئارامی چاکسازی ناکرێت، ئەوەی پێویستە بوترێت گۆڕان و یەکێتی پێکەوە کاری ھاوبەش ئەکەن؟! کامیان برا گەورەی خۆی و دەست پێشخەری فەرمی دەنوێنێت؟! پارتییش پشکی شێری بەر ئەکەوێت بۆ ئەوە حکومەتێکی سازانی درێژخایەن بێنێتە کایەوە دەبێت دەستی خێری ھەبێت لەم ناوەندەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×