لهڕۆژی جیهانی كتێبدا كوا مافی نوسهرانو خاوهن بهرههمهكان؟!
یاسین نادر ڕەحمان
2020-04-24   660
23/4/1995 به ڕۆژی جیهانی کتێب و پاراستنی مافی نووسەر له ئاستی جیهان دیاریكراوه، ئهویش پاش ئهوهی لهلایهن یۆنسکۆوه ئاوا بڕیاڕیك درا.
بۆیه ئهم ڕۆژه ههموو ساڵیك له ههموو وڵاتانی خاوهن سهقافییهوه دهكرێ به ئاهەنگ گێڕان و ڕێزلێنان و گرنگیدان بۆ کتێب و نووسەران و بهرههمه بڵاوكراوهكانیان. ئەم بەروارە کە وەک رۆژێکی ڕەمزی بۆ کتێب و نوسەرانی کتێب دیاری کراوە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی مردنی کۆمەڵێك ئەدیبی جیهانی وەکوو: (شکسپیر و غارسیلاسو دی لا فیغاو، میغل دی سیرڤانتس) هەر لە چوارچێوهی ئەو ئاهەنگانەی ساڵانە یۆنسکۆ لەو ڕۆژەدا ئەنجامیان دەدات، ئەم ڕێکخراوە بە هاوکاری لهگهڵ ڕێكخراوه تایبەتمەندە نێودەوڵەتیەکاندا هەڵدەستن بە دەستنیشان کردنی شارێک وەک پایتەختی جیهانی کتێبهوه.
با ئەم کورتە بەس بێت کە ڕۆژی جیهانی بۆ کتێب لەئارادایەو کەمترین ڕێزگرتنەکان و مەڕاسیمەکان لەئاستی هەرێمی کوردستاندا بۆ ئاوا بۆنەیەکی جیهانی ساز دەدرێت. وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان کە وا هەگبەی ژیان و کەلتوور و پێشکەوتنیان لە ڕێگەی کتێب و داهێنان لەڕێگەی کتێبەوە بە نەوەکانی خۆیان لە ناوخۆ و جیهان وا دەگەیەنن، وابزانم لەم کوردستانەو ناوەندە مۆدێرنە بەناو سەقافیەکانی کە لەژێر هەژموونی وەزارەتی ڕۆشنبیریدان، ڕێگەی تریان بۆ چەمکی ژیان بەردەوامی و کەلتوور پێگەیاندن و پێشکەوتن دۆزیوەتەوە.
چونکە وا دەبینین نووسەران و وەرگێڕەکان و کتێبەکانیان بێناز وا دەمرن و یانیش بێنازو بێڕێزگرتن وا دەژین و بازرگانان و نەزانانی بواری کتێب، بەرهەم و نوسینەکانیان وەک کاڵایەک لێ دەکڕنەوە. ئیدی چ جۆرە کڕینێکیش کە هەزاران پەڕە کتێب کە بچووکترین مافی ئەوانە بەبێ عەقد و تەنانەت هەندێکجار بە بێ نرخکردن و نەزانین بە ماندوویەتییان لێیان دەکڕنهوه.
ئیدی ئەوەش بوەستێت بیانووی نەدانی پارەی ماندوویەتی بەرهەمی نووسەر کە ئاوا بەرهەمێک شتێکی بەهاداری باڵا لای ئەوە، لە ماوەی ساڵێک تا دو ساڵ بۆ دەبژێرن و لە دونیای ڕێزگرتنی ئاوا خاوەن قەڵەمانێک ئیسفادەی خراپ دەبرێت و هەر لەهەمان سەرەتادا بێ ئەمەل و گیرفان بەتاڵ ئەوان مایەپووچی دونیای جوانی کتێبەکان و هەوڵدان بۆ نووسینی بەپێزتریان دەکەن، كه هەندێ جار نووسەر لەئاست ئەم بێمنەتییەدا جگە خەمبار بەنووسین و هەڵبژاردنێ ئاوا کارێک لە ژیانیدا چی بۆ دەمێنێتەوە؟
ئاواتی نووسەران لەم ڕۆژانەدا بەڕای ئێوە دەبێ چی بێت؟ جگە لەوەی تکایە ماف بۆ خاوەن بەرهەمهكان هیچ نهبێت بگەڕێنرێتەوە!!
یاساو پارە و سامانی زۆرمان بۆ فیستیڤاڵ و بۆنەکان و کۆنسێرتی هونەرمەندانمان تەرخانکرد، کەچی یاسایەک نییە نووسەران و وەرگێڕان و قەڵەم بەدەستان و خاوەن بەرهەمەکان ماف بۆ بگەڕێنێتەوە.
بهڕاست یاسایەکی ئاوا زۆر زەحمەتە یان ناوەندە ڕۆشنبیرییەکانمان ئاگاداری ئەم شێوازی کارکردنە نین و ڕۆژانە دەبینین هەر بەرهەمەو چاپدەکرێت و ژمارە سپاردن و ناوی نووسەری پێوەیەو بەس مافە شەخسییەکانی نووسەرانی نەدراوە.
هیچ نەبێ کاتی ڕێگەپێدان بۆ بڵاوکردنەوەی بهرههمهكان گرێبەستێكی کاری بکەنە مەرجی ڕێگە پێدانەکان و له ئهگهری پابهندنهبوون غەرامەی شکاندنی گرێبەستەکانیان بەمەرجی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکان بکەن.
ئەمڕۆ چ ڕۆژگارێکە وا ئەم توێژە شەرمنە ناخ جوان و داهێنەرە شوێنیان نابێتەوەو هیچ نەبێ بەرهەمەکانیان بێنرخ لەئاستی کومەڵگا چیدی تهماشا نەکرێت.
کورد و مەینەتییەکانی جوانترین نووسەرەکانی لەمێژووی خۆیدا شاردووەتەوە، ئایا لە سەردەمی نوێدا بە ماف گەڕانەوە بۆ ئەوان تۆ بڵێی بەرەو پێشڤەچوونی ئەمان بەگەرانەوە بە مافەکانیان نەبینینهوه. یانیش نا هەر ئاوا ئهمانیش بێناز خۆیان و بەرهەمەکانیان بمێننەوە و ئیتر ڕۆژی جیهانی کتێب بۆ هەر کێ بێت بۆ خاوەن بەرهەمی داهێنهر و نووسهری کورد نییەو دەبێ بەدوای دونیای تر لە ژیانیدا کە دوورە لە حەزو خولیای بۆ مانەوەیه بگەڕێت.
ئۆمید وایە کە نووسەران و وەرگێڕان و خاوەن بەرهەم و قەڵەم دەستە بە بڕشتەکان چیدی لەبیر نەکرێن و ئاوا ڕۆژێکیش بۆ ئەم توێژە جوانەی کوردستانیش بێت و بەرهەمی ئەوان بەرەو ڕووگە جیهانییەکان هەنگاو بنێت و بتوانین ئێمەش بزوێنهری گەیەنەری دونیای بەرهەمی جوانی کوردی بە جیهانیان لەڕێگای دانانی یاسایەکی بەهێز به گەڕانەوە و حهقدان بە مافەکانیان بین.