جارێکی دیکەو لەرێگەی موشەکەوە بۆردومانی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لەرۆژئاوای ئەنبار کرایه‌وه‌و وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکاش بڵاویکردەوە کە لەدوای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس‌و ئیسرائیل، زیاتر له 140 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان لەعێراق‌و سوریا. یۆنامي-یش ده‌ڵێت، عێراق له‌مه‌ترسیدایه.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌زاری سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نزیكه‌ی 10 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی (عه‌ین ئه‌سه‌دی)ی ئاسمانی كراوه له‌پارێزگای ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك لەهێزە ئەمنییەکان بەمیدیا عێراقییەکانی راگەیاندووه، موشەكه‌كان لەناحیەی بەغدادییەوە ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد کراون‌و لەدەوروبەری بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە.
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبارەوەو هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعشی تێدا جێگیرن، لەساڵی رابردوشەوە، دەیان جار لەرێگەی موشەک‌و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوەو چەند گروپێکی چەکداری عێراقی بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاندووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا (پنتاگۆن) لەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، لەڕۆی 17ی 10ی 2023وه -ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس‌و ئیسرائیل- تا ئێستا زیاتر له 140 هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا، لەو ژماره‌یه‌ش، 60 هێرشیان لەعێراق‌و 83یان لەسوریا بووە.
هاوكات جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه هۆشدارییدا له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی هێرشه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و رایگه‌یاند، عێراق له‌مه‌ترسیدایه به‌ڕاكێشانی بۆ ناو ململانێكانی ناوچه‌كه.
جینین پلاسخارت وتیشی، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاتێکدا تێپەڕدەبێت کە ململانێیەکان لەغەززە چڕبونەتەوەو لەشوێنەکانی دیکەش کردەی چەکداری هەڕەشەی ئاگرێکی گەورە دەکەن".
ئه‌وه‌شی وت، "عێراق له‌مه‌ترسیدایه ڕابكێشرێته ناو ئه‌م ململانێیه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕێگریكردن له‌په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان، ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامانه‌ی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كرێن ده‌بنه هۆی تێكدانی ئه‌و سه‌قامگیری و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ساڵانی رابردودا دوای هه‌وڵی سه‌خت له‌وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌ستهاتون".
پلاسخارت ده‌شڵێت، "سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق له‌پێشه‌نگی هه‌مو كاره‌كانماندایه‌و بانگه‌وازی خۆمان بۆ هه‌مو لایه‌نه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وپه‌ڕی دان به‌خۆیاندا بگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌مو هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی كۆتاییهێنان به‌ململانێی غه‌ززه‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌بڵاوبونه‌وه‌ی بۆ ناو ناوچه‌كه چڕكراونه‌ته‌وه، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش چه‌ندینجار داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێی كردوه جگه له‌گه‌یاندنی هۆكاری مرۆیی به‌رده‌وام بۆ غه‌ززه، پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئازادكردنی بێ مه‌رجی هه‌مو بارمته‌كان".