سەدر لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا “شوێنێکی ستراتیژی” چۆڵکرد
  2024-05-01       468       

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، گروپی “سەرایا سەلام”ی سەر بە ڕەوتی سەدر، بینایەکی ستراتیژی لە ناوچەی بابولشەرقی بەغدا چۆڵکرد کە بەسەر ناوچەی سەوزدا دەڕوانێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، گروپی سەرایا سەلام لە “چێشتخانەی تورکی” کشاوەتەوە و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی کردووە، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئەو هەنگاوەی ڕەوتی سەدر بزانرێت.

لە ساڵی 2019ەوە سەرایا سەلام، باڵی سەربازی ڕەوتی سەدر، دەستی بەسەر “چێشتخانەی تورکی”دا گرتووە کە بینایەکی چۆڵە.

پێشتر سەرکردەیەکی ڕەوتی سدر ڕایگەیاندبوو، “بوونی ڕەوتی سەدر لە بیناکەدا زۆر گرنگ و ستراتیژییە بۆ پاراستنی هەر خۆپیشاندنێک” کە لایەنگرانی ڕەوتەکەیان ئەنجامی بدەن.

ساڵی ڕابردووش چەندجارێک هەوڵدرا شوێنەکە لە سەرایا سەلام وەربگیرێتەوە، بەڵام ڕەوتی سەدر بەردەوام ئەو هەنگاوەی ڕەت دەکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×