له‌ به‌غدا هێرش كرایه‌ سه‌ر بانكێك
  2024-05-02       148       

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ـی ئایاری 2024، میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به‌ بۆمبیی ده‌ستی، هێرشی كرده‌ سه‌ر بانێكی ئه‌هلی عێراقی له‌ ناوچه‌ی جه‌میله‌ی رۆژئاوای به‌غدا.

میدیا عێراقییەکان باسی ئەوەشیانکردوە، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ زیان به‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێك گه‌یشت كه‌ له‌ به‌رده‌م بانكه‌كه‌دا پاركێان كردبوو، به‌ڵام هێشتا زانیاریی زیاتر ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ئەوەی شیاوی باسە، بەم دوایانە بەهۆی زۆری دروستکردنی گروپە چەکدارەکان بەغدای پایتەختی عێراق بارودۆخی ئەو شارە شڵەژاوە و هەر رۆژە و رووداوێک روودەدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×