گروپه‌كانی عێراق بە موشەکی کروز بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌ ئامانج
  2024-05-05       204       

گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایانگەیاند، کە دوێنێ بە موشەکێکی پێشکەوتوی کروز بەندەری حەیفایان لە ئیسرائیل کردوەته‌ ئامانج.

گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق كه‌ خۆیان به‌ "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" ناودەبەن  لە بەیاننامەیەکدا باسیان له‌وه‌كردوه‌، پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە لە وەڵامی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە لە 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)وه‌ سەریهەڵداوه‌، هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر بەندەری حەیفا.
 
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس لە 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل له‌ شه‌ڕدایه‌، به‌هۆی هێرشی فراوانی ئیسرائیله‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 34 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، لەوکاتەشەوە ناوە ناوە گروپەکانی عێراق ‌هێرش دەکەنەسەر ئیسرائیل.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×