وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  2025-06-24       1980       

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی‌ مانگی رابردووی راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار بووه‌.
 
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لەمیانی‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا‌ بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوی مانگی رابردوو (ئایار)ی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "به‌پێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی خاوی عێراق - سۆمۆ، بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له‌ مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته‌ 101 ملیۆن و 630 هه‌زار و 925 به‌رمیل نه‌وت. داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ش 6 ملیار و 361 ملیۆن و 636 هه‌زار دۆلاره‌".
 
ئەوەش خراوەتە روو "تێكڕای نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌ مانگی رابردوودا 100 ملیۆن و 365 هه‌زار و 335 به‌رمیل بووه‌".

هەر لەراگەیەندراوەکەدا وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاشکراشیکردووە "هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له‌ كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ 955 هه‌زار و 684 به‌رمیل و 309 هه‌زار و 906 به‌رمیل نه‌وتیش ره‌وانه‌ی‌ وڵاتی‌ ئوردون كراوه‌".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×