نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی له كاتێكدا بازاڕه‌كان ڕاپۆرته‌كانی هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئاڵوگۆڕی ته‌قه له نێوان هه‌ردولا به‌رده‌وامه و هه‌ڕه‌شه‌كانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر سعودیه‌ش ده‌ستیانپێكردوه.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی 35 سه‌نت دابه‌زیوه، كه ده‌كاته 0.4%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشتوه‌ته 88.87 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس به 82 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت به‌رزترین ئاستی خۆیان له ماوه‌ی زیاتر له مانگێكدا له خولی پێشودا تۆماركرد.
حوسییه‌كان كه هاوپه‌یمانی ئێرانن ڕایانگه‌یاندوه كه گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر سعودیه ده‌سه‌پێنن، هه‌نگاوێك كه ڕه‌نگه به‌ره‌یه‌كی نوێ له ململانێكاندا بكاته‌وه و نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی دابینكردنی وزه‌ی جیهانی و بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا زیاد بكات.
له پێشهاتێكی دیپلۆماسییدا، به‌رپرسێكی باڵای ئێران بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرایكرد، تاران پێشنیارێكی له ناوبژیوانانه‌وه بۆ ئاگربه‌ستی 10 ڕۆژه‌ی پێگه‌یشتوه، كه ئامانج لێی پاراستنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه كاتیه‌ی له 17ی (حوزه‌یران/6) واژۆكرابو، كه مه‌به‌ست لێی خۆشكردنی ڕێكه‌وتنێكی هه‌میشه‌یی بو بۆ كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی له 28ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ سه‌ریهه‌ڵدا.