ترەمپ و ئەردۆغان کۆبوونەوە
  2025-06-25       934       

ئەردۆغان و ترەمپ لەلاهای کۆبونەوە، کاتێک ئامادەی لوتکەی سەرۆک وڵاتان و حکومەتەکانی پەیمانی ناتۆ بوون.

 

ئاوێنە: سەبارەت بەکۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لاهای لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبونەوەی ئەنجامدا، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران".

دەشڵێت "لەمیانەی دیدارەکەدا ئەردۆغان ڕایگەیاند کە هەردوو وڵات توانای زۆریان لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە، بە تایبەت لە بواری وزە و وەبەرهێنان و پێشخستنی هاوکارییەکان لە بواری پیشەسازی بەرگریدا بە تایبەتی کارئاسانی دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆی قەبارەی بازرگانی کە 100 ملیار دۆلارە".

ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئەردۆگان پێشوازی لەئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد، کە بە هەوڵەکانی ترامپ بەدیهات، هیوای خۆی دەربڕی کە هەمیشەیی بێت، هەروەها جەختی لە گرنگی گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە کارەساتی مرۆیی غەززە کردەوە لەزووترین کاتداو لەچارەسەرکردنی ئاشتیانەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×