سۆران عومەر بۆ ئاوێنە: هەرێم مووچەی تەواوی بەغدا دەکات بە چارەکە مووچە لەبەر تاڵانییەکانی خۆی
  2025-06-24       1395       

دوای دەنگۆی دووبارە لێبڕینەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پەرلەمانتارێکی عێراق باس لەوە دەکات کە هەرێم تەنیا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە "تاڵانکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ؛ مووچەی تەواوی بەغدا دەکات بە چارەکە مووچە".

 

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەنگۆی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ئاوێنەی راگەیاند "هەرێم مووچەی تەواوی بەغدا دەکات بەچارەکە مووچە؛ تەنها لەبەرئەوەی دەست لەتاڵانکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ هەڵنەگرێت!".

لەبارەی ئەوەی بۆچی هەرێم دووبارە پێشنیاری لێبڕینی مووچە دەکاتەوە؟ ناوبراو ئاشکرای دەکات "چونکە پێویستە هەرێمی کوردستان لەبری پێدانی مووچە بەداهاتی ناوخۆ (بەبێ نەوت) کە دەکاتە چارەکە مووچە! نیوەی ئەو داهاتە بداتەوە بەبەغدا و نەوتەکەش بدات بە سۆمۆ بە ٦٥$ بیفرۆشێت لەبەرامبەرا مووچە و بودجەش وەردەگرین".

وتیشی "هەروەها پێویستە تەوتینیش بکرێت، ئەوەی هەژماری بۆ کراوەتەوە لەهەرێم با ژمارە حسابیەکەی لەگەڵ لیستی مووچەدا بنێرێ بۆ بەغدا، بەمە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و بودجەشمان بۆ دێت".

سۆران عومەر کە هاوکارت سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریشە راشیدەگەیەنێت "ئەتوانن پێمان بڵێن؛ بۆچی خۆتان نەوت بە ٣٠$ دەفرۆشن کۆمپانیاکان و ئێوە زەرەر ناکەن، بەڵام سۆمۆ نەوت بە ٦٥$ بفرۆشێت زەرەر دەکەن؟ چونکە ڕوون و ئاشکرایە ئێوە لەو ٣٢ دۆلارە سودمەندن، بەڵام لەو ٦٥ دۆلارە خەڵک سودمەندە؛ ئەکید ئێوە سودی خەڵکتان ناوێ...".
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×