مۆساد بەمۆبایل پەیوەندی بە ٢٠ گەورە کاربەدەستی ئێرانەوە دەکات
  2025-06-24       4199       

کۆساد لەڕێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ٢٠ گەورە کاربەدەستی ئێرانەوە کردووەو هۆشدارییان پێداون.

 

ئاوێنە: رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری سێ بەرپرسی ئیسرائیلییەوە هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە کارمەندانی مۆساد، ئەوانەی بەزمانی فارسی قسە دەکەن، لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان بە بەرپرسانی باڵای ئێرانەوە کردووەو هۆشدارییان داوە، "ئەگەر دەست لە پشتیوانیکردن لەڕژێمی خامنەیی هەڵنەگرن، ئێوەش تەواو دەبن".

بەوتەی ئەو سێ بەرپرسە کە بەشدارییان لەئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە زیاتر لە ٢٠ کەسایەتی گرینگ و کاریگەر پەیوەندییان پێوەکراوە.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییانە بەشێک بوون لەئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بە ناوی “شێری هەڵکشاو” کە هێرش کرایە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی چەک و مووشەکهاوێژەکان کەوت.

ئەم تۆمارە دەنگیانە کە بەمەبەستی تۆقاندنی ئەو گەورە کاربەدەستانە ئامادە کراوە، پێیانوتراوە "ئاگادار دەکەینەوە، تۆ لەلیستەکەماندایت، ١٢ کاتژمێرت هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژن و منداڵەکانەتدا هەڵبێت، ئەگەرنا تەواو دەبیت".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×