ترەمپ: ئیسرائیل‌و ئێران ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە
  2025-06-24       375       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە.

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەردوو ئیسرائیل و ئێران ئاگربەست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشێل دەکەن. ترامپ وتی "دڵخۆش نیم" بە ئیسرائیل و ئێران و دواتر وتی "بەڕاستی من بەهیچ شێوەیەک دڵخۆش نیم بە ئیسرائیل، ئیسرائیل وتی جارێکی تر هێرش دەکەینەوە، پێویستە ئیسرائیل ئارام بێتەوە، پێویستە ئێران ئارام بێتەوە".

ترەمپ ڕایگەیاند کە "پێشێلکارییەکی گەورە" دەبێت بۆ ئیسرائیل کە لە ئێستادا ئێران بۆردومان بکات و ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە "دەستبەجێ فڕۆکەوانەکانتان بانگ بکەنەوە".

دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی کە توانای ئەتۆمی ئێران "لەناوچووە" وتی تاران هەرگیز ناتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی بنیات بنێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە  سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد ئێران دوای ئاگربەست هێرشێکی نوێی مووشەکیی دەستپێکردووەو ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەتۆلەی ئەوەدا هێرشدەکەنە سەر تاران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×