ئێران: بنكە ئەتۆمییەكانمان نۆژەن دەكەینەوە
  2025-06-24       268       

محەمەد ئیسلامی سەرۆکى رێکخراوى وزەى ئەتۆمیی ئێـــران ڕایگەیاند: دڵنیایی دەدەین، كە ئامادەکاریمان کردووە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەى ئەو زیانانەى بەر بنکە ئەتۆمییەکانیان کەوتووە و هیچ پچڕانێک لە بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەکانمان دروست نابێت.

ئاوێنە: محەمەد ئیسلامی سەرۆکى رێکخراوى وزەى ئەتۆمیی ئێـــران لەبارەی نۆژەنكردنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی بەمجۆرە زانیاری خستەڕوو، دڵنیایی دەدەین، كە ئامادەکاریمان کردووە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەى ئەو زیانانەى بەر بنکە ئەتۆمییەکانیان کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زیانانە دەکەین، کە بەر بنکەکانیان کەوتووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ڕۆژی ١٣ـی ئەم مانگە ئیسرائیل لە ڕێگای دەیان مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران و پێگە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە سەرتاسەری ئێران کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە كوژران.

هەروەها، لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی ڕاستی٣”ـی ڕاگەیاند و لە ڕێگەی زنجیرەیەك هێرشی مووشەکی دەیان شوێنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢١ـی ئەم مانگە ئەمریكا سێ دامەزراوەی ئەتۆمی بۆردوومان كرد، كە بریتین لە فۆردو، نەتەنز و ئەسفەهان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×