بەرپرسێکی ئیمارات: ئیسرائیل داوای دابینکردنی پارەی شەڕی ئێران لە کەنداوو ئەوروپا دەکات
  2025-06-23       481       

ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات، ڕایگەیاند، ئیسرائیل داوای لە کەنداو و ئەورووپا کردووە، پارەی شەڕی دژی ئێرانی بۆ دابین بکەن.

ئاوێنە: دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، ئەنوەر قەقاش لە پلاتفۆرمی ئێکس، نووسیویەتی: "بێشەرمیی وەزیری دارایی ئیسرائیل سمۆتریچ، گەیشتە ئەو ئاستەی داوای بودجە لە (کەنداو، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بکات بۆ شەڕی ئیسرائیل دژی ئێران."

ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی کەنداو ئیدانەی هێرشەکەیان کرد و داوای چارەی دیپلۆماسییان کردووە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە.

وتیشی: پێشنیازێکی لەو شێوەیە مانای داتەپینی ڕەوشتی کەسێکی توندڕەوە کە لە دەرئەنجامەکانی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان تێ ناگات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×