عەلی شەمخانی: گریمان دامەزراوە ئەتۆمییەكان بەتەواوی لەناوبراون، بەڵام هێشتا یارییەكە تەواو نەبوە
  2025-06-22       499       

عەلی شەمخانی، راوێژكاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، گریمان دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران بەتەواوی لەناوبراون، بەڵام هێشتا یارییەكە تەواو نەبوە.

ئاوێنە: عەلی شەمخانی، راوێژكاری خامنەیی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاردانەوەیدا بەرامبەر بە هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، پەیامێكی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێكس بڵاوكردەوە.

شەمخانی وتویەتی، تەنانەت ئەگەر گریمانەی ئەوەش بكەین كە دامەزراوە ئەتۆمییەكان بەتەواوەتی لەناوبراون، بەڵام هێشتا یارییەكە تەواو نەبوە، چونكە یۆرانیۆمی پیتێندراو، زانستی نێوخۆیی و ئیرادەی سیاسی هێشتا لەسەرپێیە.

شەمخانی وتوشیەتی، ئێستا دەستپێشخەریی سیاسی و كردەیی لەگەڵ مافی بەرگریكردن لەخۆ، لەدەست ئەو لایەنەدایە كە دەزانێت بەزیرەكی یاری بكات و خۆی لە بۆردومانی كوێرانە بەدور بگرێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە "سوپڕایزەكان بەردەوام دەبن."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×