عێراقچی: ئێستا کاتی دیپلۆماسی نییە و له‌گه‌ڵ ڕوسیاش هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین
  2025-06-23       208       

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی مۆسکۆی كردوه‌ ڕایگەیاندوە، ئێران و ڕوسیا لە بارەی هەڵکشانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەماهەنگ دەکەن.

ئاوێنە: جیهان چاوەڕێی وەڵامی ئێران دەکات دوای ئەوەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر شوێنە سەرەکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەگەڵ ئیسرائیل لە گەورەترین چالاکیی سەربازیی ڕۆژئاوایی کە ئێرانی کردە ئامانج لە ساڵی 1979ەوە، تاران سوێندی خواردوه‌ بە هەر نرخێک بێت بەرگری لە خۆی بکات، ئەمریکا داوای لە تاران کرد کە تۆڵە نەکاتەوە و ناڕەزایەتی بچوکی دژە شەڕ لە شارەکانی ئەمریکا هاتنە سەر شەقامەکان.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی مۆسکۆی كردوه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگەیاندوە، ئێران و ڕوسیا لە بارەی هەڵکشانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەماهەنگ دەکەن.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داواکردنی گەڕانەوەی ئێران بۆ دیپلۆماسی بێمانایە"، بەڵێنیدا وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بداتەوە و ئێستا کاتی دیپلۆماسی نییە".

ئێران و ئیسرائیل بەردەوام بون لە ئاڵوگۆڕی هێرشە مووشەکییەکان و میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕوویداوە و بەهۆیەوە شەش سەرباز کوژراون. پێشتریش ڕۆژی یەکشەممە ئێران مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و دەیان کەسی بریندار و تەختکردنی باڵەخانەکانی تەلئەبیب.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×