عێراق دەڵێت "سیستەمی راداری سوپاو بنکە سەربازییەکانی کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
ئاوێنە: وتەبێژی سوپای عێراق، سەباح نوعمان رایگەیاند "هێرشەکە زیانێکی زۆری بە دوو سیستەمی ڕاداری سوپای عێراق گەیاندووە".
راسیگەیاند "ئەو دوو سیستمە ڕادارەی سوپای عێراق کە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، لەسەربازخانەی تااجی لە باکووری بەغدا و ئەوی دیکەیان لە بنکەی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقارە لەباشووری عێراق".
سەرچاوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە ڕوون نییە، بەڵام دوو سەرچاوەی ئەمنی ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بچووک بوون و لە نزیک ئامانجەکانەوە ئاڕاستەکراون.